Kurdistan Press - کاتى دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 راگەیەندرا کاتى دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 راگەیەندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 راگەیەندرا

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای پشووی سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکرێت.

سەبارەت بەوەی کە بۆچی تائێستا خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە رانەگەیەندراوە، گوتەبێژی ‌حکومەت ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی پشووی سەری ساڵ و کۆکردنەوەی داهاتە بووە.

گوتیشی: "لە ماوەی ئەمساڵدا حکومەتی عێراق تەنها دوو جار 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مانگ مووچەی دابەشکردووە".

لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینار  لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل گوتی: "لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێدراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵە، کە ئەمە مافێکی یاسایی هەرێمی کوردستانە، وەکو حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقین کە دەبێت ئەو 400 ملیار دینارە بنێردرێت".

لە کۆبوونەوەی 13/12/2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بڕیاردرا 400 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ـی ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ‌بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه