Kurdistan Press - داهاتى هەناردەى هەناری کوردستان بۆ دەرەوەى وڵات ژمارەى پێوانەى تۆمار کرد داهاتى هەناردەى هەناری کوردستان بۆ دەرەوەى وڵات ژمارەى پێوانەى تۆمار کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داهاتى هەناردەى هەناری کوردستان بۆ دەرەوەى وڵات ژمارەى پێوانەى تۆمار کرد

ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر زاری نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند: "قەبارەی هەناردەكردن لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 672 ملیۆن و 767 هەزار دۆلار و قەبارەی هاوردەش 15 ملیار و 403 ملیۆن دۆلار بووە".

ڕایشیگەیاند: "لە ساڵی 2022 وەزارەتی ناوبراو پێنج هەزار و 204 مۆڵەتی هاوردنی شتومەك و 168 مۆڵەتی هەناردەی بۆ كاڵای جۆراوجۆری كشتوكاڵی و پیشەسازی داوە. یەكێك لەو كاڵایانەی هاوردە كراوە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، هێنانی ئۆتۆمبێلە؛ لە ساڵی ڕابردوودا 105 هەزار و 126 ئۆتۆمبێل هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان كراون.''

ئەو كاڵا سەرەكییانەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2022 هەناردەی كردوون بریتین لە: كانزا، هەنار، دۆشاوی تەماتە، تەحین، سماق، دۆشاوی جۆراوجۆر، جووجەڵە و یەدەگی ئۆتۆمبێلی تێكشكاو.

جگە لە پرسی ئاڵوگۆڕی بارزگانی، چاودێریكردنی بازرگانیی ناوخۆ یەكێك بووە لە كارەكانی بەڕیوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی.

ماردین ئەبوبەكر حوسێن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "لە میانی چاودێرییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە ساڵی 2022دا، بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك و تەندروستیی هاووڵاتییان، 448 هەزار كیلۆ كاڵای ماوەبەسەرچوو لەناو براون. هەروەها هەزار و 809 سەرپێچیی بازرگانی هەبوونە، ئەوەش 281 داخستن و سزای دارایی 329 ملیۆن و 322 هەزار دیناری لێ كەوتووەتەوە.''

یەكێك لە ستراتیژییە ئابوورییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرزكردنەوەی ڕێژەی هەناردە و بەرزركردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووە، بۆ ئەو مەبەستەش گرنگیپێدانی بە كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازی و بازرگانی بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه