پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەسەر خەتن، بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان خێراتر بکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "هەرچەندە ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راسپێردرا، کە بەشێوەی پاڵپشتی کراو نەوت دابەش بکرێت، سنووری پارێزگای هەولێر بۆ سێ زۆن دیاریکراوە، ناوچەی شاخاویی، ناوەڕاست و ناوشار، بەڵام تائێستا پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشدا، بەو نرخەی دابەش دەکرێت دووهێندە زیاتر لەسەر حکوومەت دەکەوێت، لە ناوچە شاخاوییەکان تاڕادەیەکی باش نەوت دابەشکراوە و ئێستا پرۆسەکە گەیشتووەتە دەوروبەری هەولێر، لەم وەرزەدا پێویستە پرۆسەکە خێراتر بکرێت.
وەڵام بدەوه