به‌رێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئاماده‌كاری ته‌واوكراوه بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی و ته‌نیا ماوه هێڵی ئاسمانی عێراقی ره‌زامه‌ندی بدات و ده‌ست به گه‌شته‌كان بكرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری كانوونی دووه‌م، ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌رێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گوتی، بڕیاره گه‌شتی ئاسمانی له هه‌رێمی كوردستان له نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست پێ بكات و هۆكاری دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه پێویسته هێڵی ئاسمانی عێراقی ره‌زامه‌ندی بدات.
روونیشی كرده‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كان و ته‌نیا ئه‌وه ماوه هێَڵی ئاسمانی عێراقی ده‌ست به گه‌شته‌كان بكه‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌وان بڕیار بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست پێ بكه‌ن و چاوه‌رێی هێڵی ئاسمانی عێراقی ده‌كرێت.
له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاران به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئێسته سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانین و هه‌ركاتێك ته‌واو بێت رای ده‌گه‌ینین.
ماوه‌یه‌كی زۆره كار بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا هیچ ورده‌كارییه‌كی گه‌شته‌كان و نرخ ئاشكرا نه‌كراوه.
وەڵام بدەوه