Kurdistan Press - بەهۆی بارینی بەفرەوە، بەشێكی ڕێگاكانی هاتووچۆ گیراون بەهۆی بارینی بەفرەوە، بەشێكی ڕێگاكانی هاتووچۆ گیراون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهۆی بارینی بەفرەوە، بەشێكی ڕێگاكانی هاتووچۆ گیراون

بەهۆی بارینی بەفرەوە، بەشێكی ڕێگاكانی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاكان و شەقامە سەرەكییەكانی نێوان گوند و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان داخراون، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاككردنەوەی ڕێگاوبان بە پاككردنەوەی ڕێگاكان هەستاون و لە كارەكانیان بەردەوامن.

مەریوان مەلا حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند:"تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بۆ پاككردنەوە و ڕاماڵینی ئەو بەفرەی ڕێگای هاتووچۆی ئوتومبێل و هاووڵاتیانی گرتووە، لە ئامادەباشیدان."

ئاماژەی بەوەشدا: "لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تیمەكان لە پاككردنەوەی سەرجەم شوێنەكانی سنووری ئەم ئیدارەیە وەك ڕێگاكانی چۆمان - حاجی ئۆمەران، شیروان - سێلكی، ڕێگای زینووی وەرتێ و سۆران – سیدەكان بەردەوامن."

"لە دەڤەری ڕاپەرینیش، تیمەكان بە هەمان شێوە لە پاککردنەوەی ڕێگای مەرزی کێلێ بەردەوامن؛ ئەم ڕێگایە دەکەوێتە سنووری قەزای پشدەر كە لە ناوچەیەکی شاخاویدایە و درێژیی ڕێگاکە ١٥ کیلۆمەترە و  تا ئێستا ٤ جار پاککراوەتەوە."

لەبارەی هەریەك لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش، مەریوان مەلا حەسەن، ئاماژەی بەوە كرد "بەهەمان شێوە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دهۆک لە پاکكردنەوەی ڕێگای چیایی گارە بە درێژیی ٥ کیلۆمەتر و بەردەوامن و لە پارێزگای سلێمانییش، ڕێگای پێنجوێن - مەرزی باشماخ پاككراوەتەوە.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه