دوای ئهوهی رۆژی 28ـی 12ـی ساڵی رابردوو، لە رووداوێکدا لەشارەدێی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکووک، هێرۆ ئهو ژنهی لەنێو ماڵەکەیدا کوژرا و دواتریش وا بڵاوکرایەوە چەند کەسێک ھاتوونەتە سەر ماڵەکە و پیاوەکەیان بەستووهتهوه و هێرۆیان کووشتووە.
موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەتووە، پیاوەکە ھەستاوە بە کوشتنی ژنەکەی خۆی.
گوتیشی، پیاوەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەی داناوە و ئەو چەک و چەقۆیەش تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە، دەستی بەسەرداگیراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی: "ھاوسەری ژنەکە بە پێی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە".
وەڵام بدەوه