گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا ئەو کەسانەی لە خانەی بێسەرپەرشتان تەمەنیان گەیشتووەتە 18 ساڵ، بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.
ئاریان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای دەرچوونی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ لە خانەی بێسەرپەرشتان، لە ئێستادا ناوی 16 کەسمان بۆ دامەزراندن تۆمار کردووە و ئەگەر هەر ئەمساڵ بۆ نموونە 10 کەسی دیکەش 18 ساڵ تەواو بکەن، ئەوانیش دادەمەزرێن، تا بتوانن لە فەرمانگەکان دەوام بکەن، بۆیە بڕیارەکە بەو شێوەیەیە و لەمەودوا هەر کەسێک لە خانەی بێسەرپەرشتان تەمەنی بگاتە 18 ساڵ و خوێندەواری هەبێت و بتوانێ لە فەرمانگەکان دەوام بکات، بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێت، کە ئەوانەی بڕوانامەی پەیمانگایان هەیە مووچەیان 400 هەزار دینار و بەکالۆریۆسیش 500 هەزار دینار دەبێت".
محەمەد گوتیشی: "ئەو 16 کەسەی باسمان کرد لە هەولێر و سلێمانین و چاوەرێ دەکەین لیستی دهۆکیشمان بۆ بێت بزانین لەوێش ئەگەر هەبن ناوەکان زیاد دەبن، بۆیە ئەمە هەنگاوێکی باشە، چونکە یەکێک بوو لە گرفتەکانی ناو خانەکان
وەڵام بدەوه