لە نێو هەلو مەرجی شۆرشی سێهەمی بارزان 1943 – 1945 و بارودۆخی ئاڵۆزی ئەو کات و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و رووداوەکانی دوای جوانەمەرگ کردنی ئەو کۆمارە هاتۆتە دنیا. ساڵی 1947 مەلا مستەفای باوکی لەگەڵ 500 لە هەڤاڵانی وەک پێویستی و وەڵامدانەوەیەکی واقیعی ئەو کات رەوانەی یەکیەتیی سۆڤیەتی جاران دەبن. ئیدریس ئەو کات تەمەنی 4 ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا دووچاری سەختی و دەربەدەری دەکرێن و بۆ خواروی عێراق دوور دەخرێنەوە. لە لایەن رژێمی ئەو کاتی عێراق بۆ ماوەی 11 ساڵ تووشی ژیانێکی پڕ ئەستەم دەبن لە شارەکانی بەسرە، مووسڵ و بەغداد. لەگەڵ ئازار و زەحمەتەکانی ژیانی ئاوارەییدا درێژە بە خوێندن دەدات تا گەرانەوەی مەلا مستەفا بارزانی بۆ عێراق و کوردستان. پاش شۆرشی 14ی تەمووزی ساڵی 1958 کە لەو کاتەدا ئیدریس لە شاری بەغداد خەرێکی خوێندن دەبێت. دوای ئەو دابرانە زۆرە بە دیداری باوکی شاد دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی باو و باپیریان لە خاکی کوردستان.
لە ساڵی 1961 کە شۆرشی ئەیلوول بەرپا دەبێت، بە سەرکردەیی مەلا مستەفا بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدریس بارزانی وەکو پێشمەرگەیەکی ئەو شۆرشە، دەچێتە ئامێزی سەنگەرەکانەوە و ژیان و تێکۆشانی دەست پێ دەکات. بە هۆی لێهاتوویی و ئەو توانایەی هەیبووە هەر زوو لە نێو شۆرش و پارتیدا ئەرکێکی زۆری بۆ دێننە ئارا و ئەویش بۆیرانە دەچێتە پێش.
ئیدریس یەکێک دەبێ کە جێگەی ئومێدی بارزانی بووە، بۆیە رادەبینێ کە ئیدریس گەیشتۆتە ئاستێ پلە و پێ سپاردنی ئەرکی لایەقە، راستەوخۆ تێکەڵی کاروبارەکانی دەکات و زۆر ئەرکی قورسی پێدەسپێری کە سەرکەوتویی ئیدریس لە جێبەجێ کردنیاندا بەدیار دەکەوێت ئیتر دەبێتە جێی متمانە ی زیاتریمەلا مستەفا و یەکێ لەو کەسانەی کە پڕ بە دڵی دەبن. مەسعود بارزانی، برای بچوکی ئیدریس دەڵێ:
دەتوانم بڵێم کاک (ئیدریس) وێنەیەکی پاک و بێگەردی (بارزانی) بوو هەموو سیفاتی لەودا کۆ ببنەوە.
دەوری لە رێکەوتنامەی 11ی ئادار و وتوێژەکانی ساڵی 1974 لەگەڵ حکومەتی عێراق و لە دوای ساڵی 1975 لە درێژدان بە شۆڕش و پێکهینانی بەرەی (جودا) و دواتر بەرەی کوردستانی چەند بەرهەمێکن کە رۆڵی گرنگی تیایاندا هەبووە. سەبارەت بە هێڵی جەماوەری پارتی توانی دیپلۆماسیانەی دوای ساڵی 1975 بە شێوەیەکی سەرەکی بناغە دروستکەری بووە چونکە شارەزا و کارزان و جدی و بە پەرۆش بووە لە دروست کردنی پردی پەیوەندی لەگەل ئەوانی تر. تێکۆشان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بە تایبەتی لە دوای ساڵی 1975 بەڕادەیەک بووە کە بناغەیەکی پتەوی دروست کردووە و لە دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول و لە ساڵانی سەرەتای شۆرشی گوڵاندا داینە مۆی رێکخستنەوە و هەڵیگرساندنەوەی شۆڕش بووە. ئیدریس بارزانی هەول و ململانێ لەگەڵ هەلو مەرجەکەدا و مێرخاسانە شان دەداتە بەر ئەرکی رێکخستنەوە و چۆشدانی شۆرش و زیندە بە چاڵکردنی پیلان و گرفتەکان بکات. هەر دوای هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی نیشتمانی و پێشکەوتنخوازدا کە لە ساڵی 1976 بەرپا بووە و دەبێتە سەرپەرشتکاری ئاوارەکانی دوای نسکۆی 1975 لە ئێران.
ئیدریس بارزانی قەت خۆی لە پێشمەرگەکان جیا نەکردووتەوە بە سادەیی ژیاوە و هەرشەوە لە بن ئەشکەوت و بن بەردێک بەبێ جیاوازی هەڵیکردووە. لەگەڵ خوێندنەوە و نووسیندا هاورێ بوونە و لە دارشتن دا توانای زۆری هەبوە بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی خوێندوویەتەوە و نووسیویەتی. بایەخی بە بوارەکانی نەتەوایەتی و ئایین و ئەدەب و مێژووداوە زۆربەی شیعرەکانی ئەحمەدی خانی و مەلای جەزیری و وەفایی لە بەربووە. نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ:
شەوانە تا درەنگ دەێخوێندەوە و دەینوسی هەردەم کتێبی پێ بوو متووی کتێب خوێندنەوە بوو تەنانەت لە ناو ئوتۆمبێلیشدا دەیخوێندەوە، وێڕای ماندووبوون و ئەرکی قورسی خەبات خوالێخوشبوو و لایەنی و پێگەیاندنی ئێمەی فەرامۆش نەدەکرد، بۆ ئێمە بە کچ و کوڕە وە هێژاترین مامۆستا بوو من هەمیشە لەگەڵیدا بووم بەر لەوەی ماڵئاوایی بکا بە حەق وەکو دوو دۆستمان لێ هاتبوو شەوانە بە یەکەوە کتێبمان دەخوێندەوە گفتوگومان دەکرد.
لە کاتژمێر 6ی سەر لە بەیانی رۆژی 31ی مانگی 1ی 1987 لە ناحیەی (سلیڤانا)ی سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان ماڵئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشت بارزانیی باوک دەنێژرێ. پاش نزیکەی 10 ساڵ و دوای راپەرێنی بەهاری ساڵی 1991 سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بریاری گواستنەوەی تەرمی هەردوو بارزانی، باوک و کوڕ دەدا و لە ماوەی 6 تا 8 -10-1993 لە رێورەسمێکی تایبەت تەرمی هەردوو دەگوازرێتەوە خاکی ئازادی کوردستان و لە گوندی بارزانی زێدی رەسەنی خۆیان بۆ دواجار بە خاکی پیرۆزی کوردستان دەسپێردرێن
ئیدریس بارزانی لە ساڵی 1944 لە گوندی بارزان لە دایکبووە. کوڕی مەلا مستەفا بارزانییە
3سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
کوردستان پڕێس 
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران بریاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
بریارێکی گرنگ بۆ ئاسانکاری شۆفێران دەرچوو
1 رۆژ پێش ئێستا
کڕینی بووکەڵەی لابووبوو حەڕامکرا.
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچە خۆران ئاگادار دەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی بەغدا دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سیپان شێروانی وەڵامی سروە عەبدولواحید دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه