بەپێی گوتەی بەرپرسانی ئەو دوو پارێزگایەش، رێژەیەکی باشی نەوت دابەش کراوە و بەردەوامیش دەبن تا ھەموو ماڵێک نەوت وەردەگرێت.
ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان تەواو بووە و لە دەوروبەری ھەولێریش دەستمان پێکردووە، کە ئەویش ٨٠%ی تەواو بووە و ئێستاش لە کۆیە و لە ناوشاریش دابەشی دەکەین، ئەوەی دەوروبەری ھەولێر نرخی ٥٥ هەزارە و ئەوەی ناو ھەولێریش نرخەکەی ٩٠ هەزار دینارە".
کاکەشین گوتیشی: "ئێمە لە ھەولێر پێویستمان بە ٩٢ ملیۆن لیتر نەوت ھەیە و تا ئێستا ٤٢ ملیۆن لیترمان دابەش کردووە".
لای خۆشیەوە، قایمقامی دھۆک، جەھوەر عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری دھۆک بەردەوامە و ئێمە رۆژانە نەوت دابەش دەکەین، کە تا ئێستا ١٠ هەزار و ٢٠٠ کارتی نەوتمان دابەش کردووە و وەجبەی دووەمیش ٨ هەزاری دیکەش دابەش دەکەین، بۆ ئەوەی نەوت بەسەر ئەوانیشدا دابەش بکرێت، چونکە لە دھۆک ٨٠ هەزار خێزانمان ھەیە، کە پێویستە نەوتیان پێ بدرێت و بەردەوام دەبین تا ھەمووان نەوت وەردەگرن، کە نرخەکەی ٩٠ھەزار دینارە".
دەشڵێ، ئەو نەوتەی بە ٩٠ هەزار دینارە، لە بەغدا بە ٨٠ هەزار دینار دەیکڕن و تا دەگاتە ھەرێمی کوردستان، نرخەکەی دەگاتە ٩٠ هەزار دینار.
وەڵام بدەوه