مەراڵ دانش بێشتاش، بەربژێری دەم پارتی لە ئیستانبۆڵ، دانی بەوەدانا، كە لە ئیستانبۆڵ كوردەكان دەنگیان بە ئیمامئۆغڵو داوە، بۆیە با ئیمامئۆغڵو، پێی وانەبێت ئەو دەنگانە هەمووی دەنگی خۆیەتی.
دانش، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، تكای لە ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە كرد، كە نەڵێت ئەو دەنگانەی هێناویەتی دەنگی خۆیەتی.
ئەو دەڵێت: ”كوردانی ئیستانبۆڵ بۆیە دەنگیان بە ئیمامئۆغڵو داوە، تا لەو رێگەیەوە سزای ئاكەپە بدەن“
دانش، ئەو دەنگانەی چاوەڕێی دەكرد لە ئیستانبۆڵ بە دەستی نەهێنا و بە شكست لێی چووە دەرەوە.
وەڵام بدەوه