بەرەبەیانیی 04-04-2024، ئاژانسی هەواڵیی میهری ئێران رایگەیاند، "کەمێک بەر لە ئێستا [دەوروبەری کاژێر 1:00 بە کاتی هەولێر]، هێزێکی تیرۆریستیی جەیشول زوڵم، هێرشی کردووەتە سەر بارەگەیەکی سوپای پاسداران لە شاری رەسک، هێزەکانی سوپا بەرپەرچیان داونەتەوە."
بە گوێرەی میدیای ئێران، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا چەکدارێکی جەیشول عەدل کوژراون و سێی دیکەیان بریندارە.
لەدوای رووبەڕووبوونەوەکە چەکدارەکان لەلایەن "سوپای پاسدارانەوە شکێنراون و ئێستا سوپا شوێنی چەکدارەکان کەوتوون."
بەشێک لە میدیا نافەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە کە لە چەند شار و ناوچەیەکی دیکە پێکدادان لەنێوان چەکداران و هێزەکانی ئێران روویداوە، بەڵام ئاژانسی میهر لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ئەو زانیارییانە رەتدەکاتەوە.
وەڵام بدەوه