میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گریمانەی ئەوە دەکەن هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەبەر نزیکبوونەوە لە جەژنی پەسحی جووەکان دواخراوە. حکومەتی ئیسرائیلی ویستوویەتی هاووڵاتییەکانی ئەم جەژنە لە ئارامیدا بەسەربەرن.
جەژنی پەسحی جووەکان هەشت ڕۆژ دەخایەنێت و سوپای ئیسرائیل ویستوویەتی لەم هەشت ڕۆژەدا گرژییەکان لەوەی ئیستا زیاتر نەبن؛ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی گوتووە، دوای حەوت مانگ لە شەڕی غەززە، هاووڵاتیان مافی خۆیانە بە ئارامی ئەم جەژنە بەڕێ بکەن.
جەژنی پەسحی جووەکان یەکێکە لە سێ گرنگترین جەژنەکانی جووەکان؛ ئەمساڵ لە 22 تاوەکو 30ـی نیسان بەردەوام دەبێت. بیرهێناننەوەی دەرچوونی هۆزی بەنی ئیسرائیلە لە میسری سەردەمی فیرعەون و هەروەها بە جەژنی بەهار و جەژنی بەڕۆژووبوونیش ناودەبرێت.
دوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران، ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و بڕیاری داوە وەڵامی بداتەوە، بەڵام تاوەکو ئیستا کات و شێوازی وەڵامدانەوەی ئاشكرا نەرکردووە.
وەڵام بدەوه