Kurdistan Press - ئەردۆغان ھۆشدری بەپەلە بە یەکێتی دەدات ئەردۆغان ھۆشدری بەپەلە بە یەکێتی دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەردۆغان ھۆشدری بەپەلە بە یەکێتی دەدات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: چەندین جار هۆشداریمان داوەتە بەرپرسان لە سلێمانی و پێمان گوتوون: دەرفەتی پاوانکاریی پەکەکە لە ناوچەکە مەدەن، چونکە بە تەنیا دەمێننەوە، ئێمە هەمیشە ئاگاداری دۆخی سلێمانین و  دەزانین لەوێ چی دەگوزەرێت. ھەروەھا زیاتر وتی، با کەس چاوەڕێی هەڵوێستێکی جیاواز نەکات، کاردانەوەی پێویستمان دەبێت و نایەڵین ئەم بابەتە بەمشێوەیە تێپەڕێت. دەکرێت لە زۆر بابەتدا لێبووردەییمان هەبێت، بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر ئاسایشی نیشتمانی، دەرگای لێبووردەییمان دادەخرێت و ئەوەی پێویست بێت دەیکەین. ئەگەر ئامانجیان دووژمنایەتیکردنی ئێمەیە، کاردانەوە و ڕێکارمان  هەیە و لە هەنگاوی تووندتر سڵ ناکەینەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه