Kurdistan Press - دادگەی تورکیا سزای 1800 ساڵ بۆ تاوانبارێک دەرکرد دادگەی تورکیا سزای 1800 ساڵ بۆ تاوانبارێک دەرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگەی تورکیا سزای 1800 ساڵ بۆ تاوانبارێک دەرکرد

میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، دادگەی تورکیا سزای زیندانی تاهەتایی بۆ ئەحلام بەشیر، هاووڵاتییەکی سووری دەرکرد، بە هۆی دانانی بۆمبێک لە شەقامێکی ئیستەنبووڵ لە ساڵی 2022 کە بە هۆیەوە شەش کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون. لە 13-11-2022 هاووڵاتییەکی سووریی بەناوی ئەحلام بەشیر، لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی ئیستەنبوول تەقینەوەیەکی ئەنجام دا و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و نزیکەی 100 کەسی دیکەش برینداربوون، بۆ ڕۆژی دواتر هەر لە تورکیا دەستگیر کرا، تاوانبارەکە جگە لە سزای زیندانیی تاهەتایی، لەپاڵ سزای هەزار و 794 ساڵ زیندانی دیکەشی بەسەردا سەپێنراوە؛ تاوانبارەکە پێشتر ددانی بەوەدانا فەرمانی هێرشەکەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" وەرگرتووە کە ئەنقەرەوە هەردووکیان بەڕێکخراوی تیرۆریستی دەناسێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه