ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی ئایار پێگەی ''تایمزی ئیسرائیل'' ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی نەیانتوانی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل بە تەواوەتی قەدەغە بکەن، ئێستە تورکیا پەشیمان بووەتەوە و لە زۆرێک لە بوارەکان پێوەندی بازرگانیی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە.
ئەردۆغان پەشیمانە
بەهۆی پەشیمانبوونەوەی ئەردۆغان لە بڕیارەکەی، ئێستە "کاتز" وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گاڵتە بە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و پێی دەڵێ، ''ئەردۆغان پەشیمان بووەوە لەوەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغە بکات، ئێستە لە زۆربەی بوارەکاندا بازرگانی لەگەڵمان دەست پێ کردووەتەوە''.
وەزیرەکەی دەرەوەی ئیسرائیل دووبارە دووپات لەوە دەکاتەوە، دەبێت جێگرەوە بۆ تورکیا بدۆزنەوە و ناتوانن پشت بە سەرۆکی ئیخوان موسلیمینەکان ببەستن وەک هاوپەیمانی بازرگانی.
تورکیا و ئیسرائیل بازرگانییەکی زۆر لە نێوانیاندا دەکرێت و پێوەندیی ئابووری توندوتۆڵیان هەیە، تەنیا لە ساڵی 2023 بە بڕى 6.8 ملیار دۆلارى ئەمەریکى ئاڵوگۆڕی کاڵا و شتومەک لە نێوانیاندا هەبووە.
وەڵام بدەوه