فڕۆکەی سەرۆک ئەرکانی سوپای لیبیا لە ئاسمانی ئەنقەرە کەوتە خوارەوە
میدیاکان بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی تایبەت کە محەمەد حەداد سەرۆک ئەرکانی سوپای لیبیای هەڵگرتبوو، لە ئاسمانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کەوتە خوارەوە و هێزەکان دەستیان بە گەڕان کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 23ی کانوونی یەکەم، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەک کە سەرۆک ئەرکانی سوپای لیبیا (سەر بە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی) تێدا بووە، لە ئاسمانی ئەنقەرە تووشی ڕووداو بووە و کەوتووەتە خوارەوە.


وەڵام بدەوه