وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە نێوان 23 بۆ 25ـی حوزەیران لە واشنتن بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەنگاوە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جۆزێف عەون دێت؛ لەو پێوهندییەدا ڕوبیۆ جەختی لە پێویستیی داماڵینی چەکی حیزبوڵا کردووەتەوە و پاڵپشتیی واشنتنی بۆ چەسپاندنی سەروەریی تەواوەتیی دەوڵەتی لوبنان دووپاتکردووەتەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه