پێگەی "ئەكسێۆس"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پلانی گەشتەکەی بۆ سویسرا بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانوستانەکان ئامادە کردووە.
سەرەڕای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان، بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی لوبنانەوە هێشتا ئەگەری پاشگەزبوونەوەی لە گەشتەکە لە ئارادایە. عێراقچی بە نێوەندە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە کە تاران دەیەوێت پێش ڕەوانەکردنی شاندەکەی، ئاگربەستێکی تەواوەتی و ڕاستەقینە لە لوبناندا ببینێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه