بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی سامان دەروێشی، لەژێر ئەشکەنجە و بەهۆی لێدانی هێزە ئهمنییەکان، لە بەندیخانەی تارانی گەورە گیانی له دهستدا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٨ـی ئایاری ٢٠٢٣، بەندکراوێکی کورد بە ناوی سامان دەروێشی، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە تیپی دووی هێزەکانی بەندیخانەی تارانی گەورە (فەشافوویە)، بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانی دڕندانەی هێزە ئهمنییهكانی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، بەهۆی بریندارکردنی ئەندامێکی هێزە ئهمنییهكان لە کاتی دەستبەسەرکردنی سامان دەروێشی، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا چەندین جار لەلایەن ئەو هێزانەوە بە شێوەی دڕندانە ئەشکەنجە دراوە و بە شێوەی بێڕێزانە لێیان داوە و تەنانەت جارێکیش هەر بەم هۆکارەوە چووەتە کۆما.
ئهمه لهكاتێكدایه ئەو هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی دزیکردن دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی فەشافوویە گواستراوەتەوە.
ناوبراو پێشتریش هەر بەم تۆمەتە ماوەی سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ماوەی بەندکردنەکەی تێپەڕ کردووە.
بەپشتبەستن بە ئامارهكانی رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣، تا ئێستا، لانی کەم ١٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا گیانیان لەدەست داوە کە ١١ بەندکراویان کورد بوون.
Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه