Kurdistan Press - جۆزیف سیسکو چی بە بارزانی نەمر ووت کە لەئەمریکا بوو! جۆزیف سیسکو چی بە بارزانی نەمر ووت کە لەئەمریکا بوو! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جۆزیف سیسکو چی بە بارزانی نەمر ووت کە لەئەمریکا بوو!

 

کاتێک بارزانی نەمر تووشی ناخۆشی شێرپەنچە بوو، کە بۆ چارەسەری ناخۆشیەکە چوو ئەمریکا، لە نەخۆشخانە ( جوزێف سیسکۆ) گەورە بەرپرسی ئەمریکا سەرەدانی کرد، بەبارزانی نەمر ووت، زۆر لەبارەی تۆم بیستووە، زۆر سەرسام بووم بەتۆ، کە ئێستا لەبەرچاومی و قسە لەگەڵت دەکەم، لەبەرچاوم دا زۆر گەورەتربووی، چونکە داوای ھیچت  بۆ خۆت نەکرد، ھەموو داواکاریەکەت تەنھا بۆ گەلەکەت بوون.

مێژوو شاھیدە، بارزانی نەمر پارە وکۆشک و تەلارەکانی عێراقی ڕەتکردەوە شۆڕشی ھەڵبژارد، بارزانی نەمر خۆی و خێزان بنەماڵەکەی دەتوانین لە خۆشترین و باشترین ژیاندا بژین لە ھەر وڵاتێک بیویستایە بەڵام بارزانی نەمر کۆشک و تەلاری ڕەتکردەوە شاخی ھەڵبژارد خەباتی کرد لە پێناو دۆزی ڕەوای کورد.
ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق چەندین جار داوایان لە بارزانی نەمر کرد دەستبەرداری دۆزی کورد بێت چەک دابنێت ھەرچەند پارەی دەوێت بۆی دابین دەکەین بەڵام بارزانی نەمر فەرموی خەباتی ئێمە بۆ شەخسێک یان بنەماڵەیەک نیە بەڵکو خەباتی ئێمە لە پێناو بەدەست ھێنانی ھەموو مافەکانی گەلێکی زوڵملێکراوی ژێر دەستە.

شۆڤێنی و دیکتاتۆرەکانی عێراق چەندین جار داوای لە بارزانی نەمر کرد دەست بەرداری کەرکوک بێت خەبات نەکات لەپێناو کوردستان بونی کەرکوک، ھەرچی داوایەکی تر ھەیە بۆی جێبەجێ دەکات بەڵام بارزانی نەمر فەرموی مساوەمە لەسەر یەک بستی خاکی کەرکوک ناکەم و کەرکوک کوردستانی یە. 
دیکتاتۆرەکانی عێراق چەندین جار فەرمانی دەرکرد دەستبگرن بەسەر سامان و موڵکی بارزانی نەمر بەڵام بەپێی ھەموو ڕاپۆرتەکان کە بۆیان چوو بارزانی نەمر خاوەن ھیچ موڵک و سامانێک نەبوو. 

دیکتاتۆرەکانی  عێراق ھەموو ڕێگایەکیان بەکارھێنا نەیانتوانی بارزانی نەمر باشگەزبکەنەوە کەدەست بەرداری شۆرش و بزوتنەوەی کوردی بێت، کەخەباتی دەکرد لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی کوردستا ، ئەوەبوو بۆ کۆتایی پێھێنان بە شۆرشی کوردی ڕێکەوتنی جەزائیریان ئیمزاکرد کە لەنێوان و عێراق و ئێران ئیمزاکرا کە عێراق دەست بەرداری خاکەکە و "شەتولعەرەب" بوو بۆ ئێران لەبەرامبەردا ئێران ھەموو ڕێگایەکی چەک و مادیەن بوەستێنێت بۆ شۆڕشی کوردی.ڕێگا نەدات سنۆرەکانی بەکاربھێنن، ھەموو ڕێگایەک لەسەر دابخرێن. 

بارزانی و بارزانیەکان ھەموو شتێکیان ڕەتکردەوە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی کورد. بارزانی نەمر سەرکردەیەک بوو کەمتر نەنوو لەو سەرکردانەی کە دەستبەرداری ژیانی خۆیان بوون، لەپێناو بەدەست ھێنانی مافی گەلەکەیان، 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه