لە دوای دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیران و دەست بردن بۆ خاڵە جەوهەریەکان و دانانی بناغەی دەوڵەتێکی بەهێز بۆ بەهێزکردنی ژێرخانێکی ئابوری باش بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ و داهاتی ناوخۆ و رێکخستنە ئیداریەکان و بە ئەلکترۆنی کردنی دامەزراوەکان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتە هەمەجۆرەکان لە لادێ و شارەکان، ئەمە وای کرد کە دوژمنانی گەلەکەمان هەست بە مەترسی جدی بکەن لە بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز لە سەر دەستی کەسێک کە چەندین ساڵە شەونخونی بۆ پاراستنی سەقامگیری ئەم هەرێمە دەکات.
بەمەش نەیاران لە ناوخۆ و دەرەوە دەستیان بە جوڵەی جۆراوجۆر کرد بۆ دژایەتی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم و خودی سەرۆک وەزیران.
لە ناوخۆ بە میدیای سێبەر و فوتێکردن و بەکرێگرتنی دەیان بەکرێگیراو وەک لە رابردوو بینیمان کە هەمویان بە یەک ئاواز دەیانخوێند کە هەموویان داوا تەسلیم کردنەوەی نەوت و داهاتەکانیان بە بەغدا دەکرد گوایە بەمە بەغدا کوردستان دەکاتە بەهەشت .بیریان چوو کە لە ١٦ ئۆکتۆبەر ئەگەر بەرگری قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە نەبوایە ئیستا تووشی چارەنوسێکی نادیار دەبووئن، جگە لە میدیا بە پلانی ئیقلیمی و بە هاوکاری حیزبەکانی ناوخۆی کوردستان هەوڵی ناشرین کردنی هەموو پیرۆزیەکانی کورد درا .لە ئێستادا هەوڵی برسی کردنی گەلی کورد دەدەن …
هەرچەند میدیای نیشتمانی و بە تایبەتر میدیای پارتی وەک پێویست نەیتوانی هەموو کار و کردارەکانی کابینەی نۆ و شەونخونیەکانی سەرۆک وەزیران وەک خۆی بە تاکی کورد بگەینێت بەلام لە ئێستادا پێویستە هەمومان شەونخونی و جدیاتی کاک مەسرور بارزانی لەبەرچاو بگرین و پشگیری بکەین.
ئەوەی کوردی دلسۆزە دەزانێ کێ بۆ کورد تێدەکۆشی و کێ لە پێناو گیرفان و لە ژێر کاریگەریەکانی ئەجیندای دەرەکی کورد دەدۆشێ و دوارۆژی گەلەکەمان بەرەو هەلدێر دەبات…

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هێزێکی عێراقی تەقە لە دوو جوتیاری کورد دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر وڵاتێکی گەورە هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران شۆک بوو
1 رۆژ پێش ئێستا
گەمارۆ و لیستی سزای نوێ بەڕێوەن
1 رۆژ پێش ئێستا
سوودانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کەسێکی سیاسی دەرکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی باڵای عێراق گەیشتە لای سەرۆک بارزانی
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه