Kurdistan Press - یادی ئازار، یادی گەڵا ڕێزان یادی ئازار، یادی گەڵا ڕێزان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یادی ئازار، یادی گەڵا ڕێزان

هەموو ساڵێک لە ساتەوەختی چاوەڕوانی بەهاری هەمیشەییدا، پاییزەکان ڕێگەی هاتنی بەهارەکەمان دەگرن...

وێرانيەکانی نیشتیمانم لە چاوڕوانیدا، بە وەستاوی، به تاساوى، ساتەوەختە هه ستياره کان دەژمێرن...زۆر بە تاسەو بە حەسرەتەوە، بە ئاه و ناڵە و ناسۆرە و دەنگی نووساوی هاوار و گریانەوە، بانگی بەهارێک دەکەن، مژدە هێنەری شادی و بەختەوەری و کامەرانی هەمیشەیی بێت....بەڵام...

بەڵام ڕۆژێک چەنگیزەکان...ڕۆژێک تەیمورەکان و ڕۆژێکی تر تورانیەکان ناهێڵن...رێگە نادەن... ڕێگە دەگرن...پلان دائەنێن لە دژمان...لە بوونمان...تەنانەت بەوەش ناوەستن، بەڵکو لە ناو ڕیزەکانی پەرتو په رش و بڵاوو لارو خوارو خێچی خودی خۆمان و ڕیزەکانماندا،  نەخۆشی و پەتامان تووش دەکەن...تاقەتمان ئەبەن و هەموو هەوڵ و کۆششێکیان ئەخەنە گەڕ، نائومێدمان کەن....ناچارمان کەن دەستەو ئەژنۆ لە چاوەڕوانی بەهارێک و بەهارەکانی تردا لە ژووری چاوەڕوانی نیشتیماندا هەر بە وەستاویی و بێ پشوودان، دابنیشین و ئۆقرە نەگرین و پاییزو زستانەکان بژمێرین...
لە هاوینەکان ئەمانسووتێنن...لە پاییزەکان بێتاقەتمان ئەکەن....کە زستانیش داهات ئەمانلەرزێنن....

 ڕۆژێک لە مهاباد...ڕۆژێک لە هەڵەبجە...ڕۆژێک لە کەرکوک...ڕۆژێک لە جزیرە و دیاربەکر و ڕۆژێک لە عفرین...شۆفینیە دڵڕەقەکان...دڕندەکان....نامرۆڤەکان...ئاژەڵ سیفەتەکان...دیکتاتۆرە ستەمکارە خوێن مژەکان، خوێنی کورد، بەبەر چاوی زلهێزە بێ موڕاڵە دەهۆڵ ژەنەکان، حەڵاڵ دەکەن...کەس نقەی لێوەنایەت...کەس دەنگی راەزایەتی هەڵنابڕێ...هەمووی خەریکی بازرگانیە بە کوردەوە...ڕۆژێک ئەو...ڕۆژێک ئەم...ئەمانفرۆشن و لە بازاری بێ ئەخلاقیاندا، وەک کاڵایەکی بازرگانی هەرزان به ها، کرین و فرۆشتنمان پێوە دکەن...

مێژوومان پێمان دەڵێ هیچ بەهارێکمان بێ گەڵارێزان و هەڵوەرینی رۆژەکانی نەبووە..بەڵام...

هەرکەسێ خوازیاری بەهاری هەمیشەیی بێت، هەرکەسێ خوازیاری ئازادی بێت...هەرکەسێ بیەوێت تەوق و زنجیری بندەستی بپچڕێنێ....تاج و تەختی زولم و ستەم بلەرزێنێ...ناچارە سەرماوسۆڵەی زستانە سەختەکانیش، بە خۆڕاگری و وەرەبەرزی و کۆڵنەدانەوە تێپەڕێنێ...بیبەزێنێ...و هەوری خەم و خەفەت و ئاه و حەسرەت و نائومێدی لابدات.. هیواو ئومێد لە دەست نەدات...
گومانمان نیە ئەگەر هەموو وەرزەکان بەهار بووان، بەهاری ڕاستەقینەی ( ئازادی) تامو چێژو گرینگی و بایەخی خۆی لەدەست ئەدا...

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه