جل و بەرگی کوردی ھەر ئەوە نیە کە بۆ ڕۆژێک لەبەردەکەین، خۆمان پێ عەڕزبکەین، ڕسمی خۆمان پێ بلاوبکەینەوە. داگیرکارانی خاکی کوردستان کێشەیان لەگەڵ سەر و سیمات نیە، جوانی، ناشرینی، ڕەشی، سپی، بە ئاینی، بێ ئایین و بێ باوەری، ئەوە ھیچ لە تێڕوانینی ئەوان ناگۆڕێت بەرامبەرت و ڕەتانناکەنەوە، بەڵام ھەر جل و بەرگێکی کۆنی کوردیش لەبەر بکەی یەکسەر ڕەتتدەکەنەوە، سیمای تۆ نا بەڵکو جل و بەرگت ڕەتدەکەوە، کەبەو جل و بەرگە دەڵێی من کوردم!
کە دەڵێن جل و بەرگی کوردی ھێمای شوناسی نەتەوەی کوردە، لەبەر ئەوەیە کە داگیرکار ئەم نەتەوەیە ڕەت دەکاتەوە، کە نەتەوە ڕەتکردەوە، زمانت ڕەتدەکەنەوە، جل و بەرگت ڕەت دەکەنەوە، ئاڵات ھەرچی ھێما و تایبەت بەنەتەوەتە ڕەتدەکەنەوە، جا ئەوە بزانە ھەر تاکێکی کوردی جل بەرگێکی کوردی لەبەر دەکات وەکو چەکی ئەتۆمی یە کە بەنێو چاوانی دوژمن و نەیاری نەتەوەیی کورد بدەی. چەند زیاتر لەبەر بکەن کاریگەری چەکی ئەتۆمی زیاتر دەبێت لەسەر ئەوان.
بەڵام بەداخەوە جلی کوردی ھەر چەند کەسێک نەبێت کە بۆ بۆنەکان لەبەری دەکەن و بەتەمەنەکان نەبن گەر زۆربەمان ھەر لەبەری ناکەین، بەناشرین و ھەندێک لە جیلی نوێ بە جلی دواکەوتوی ناودەبەن، ئەوە جگە لەوەی کەستایل و دیزاینی جلی کوردی بۆ ئافرەت و پیاو زۆرمان گۆڕیوە کەھیچ بە جلی کوردی ناچێت!
زۆربەشمان بەبەھانەی ئەوەی کەجلی کوردی لەبەردەکەین مورتاح نین، یان ناتوانین بچینە تەوالێت چونکە نازانین دۆخینی شەڕواڵەکە بکەینەوە بەڵام ھەمومان بۆیبناخ (ڕیبات) زۆر بەئاسانی و جوانی دەبەستین، جوانتر لەوانەش دەی بەستین کەدروستیان کردووە! بەویژدان بەستنی بۆینباخ ئاسانترە یان کردنەوەی دۆخین! یان مەسەلەکە ھەر ئەوەیە حەزمان لە شتی بێگانەیە! و کوشتنی کلتوری خۆمانە ھەر دەمانەوێت لاسایی بێگانە بکەینەوە و ئەوان بین نەک خۆمان بین.
داگیرکار خاکت داگیربکات ئەوە تا ڕادەیەک ئاساییە کە ڕۆژگار بۆیانی ڕەخساندووە، کە کورد دیلی دەستی جوگرافیایە چوار دەوری دوژمنی داگیرکارە بەڵام کە فەرھەنگ و کلتورت داگیر بکات ئەوە لاوازی کوردە بەرامبەر شوناس و ناسیۆنالیزمی کوردی کەئەوە زۆر خەتەرە لەکۆتایی دا کوشتنی نەتەوەیەکی لێ دەکەوێتەوە کەبە درێژایی مێژوو داگیرکار بە کیمیا و سوپای ملیۆنی ئەنفال و زیندەبەچاڵکردن نەیتوانی نەتەوەیی کورد بسڕێتەوە بەڵام زۆر نەماوە کورد خۆی خۆی بسڕێتەوە بەھۆی پشتکردن لەکلتور و فەرھەنگی خۆی و خۆ بەکەم زانین بەرامبەر بێگانە، کە لەدەرئەنجامدا خەونی لەمێژینەی دوژمنی خۆی بەدەستی خۆی دێنێتە دی، کەئەوان بەدرێژایی مێژوو نەیانتوانی.
وەڵام بدەوه