Kurdistan Press - ئۆپۆزیسیۆنی سۆشیال مێدیا ئۆپۆزیسیۆنی سۆشیال مێدیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئۆپۆزیسیۆنی سۆشیال مێدیا

ئۆپۆزیسیۆنی سۆشیال مێدیا

بەشێک لەو ئۆپۆزیسیۆنەی هەرێمی کوردستان هەڵقوڵاویی ناخی کۆمەڵگای کوردی و دەرهاوێشتەی هەلومەرجێکی ئاسایی نیە و لە دۆخی داسەپاوی سەر هەرێم و بارودۆخێکی نەخوازراودا  لە دایک بووەو لە بەرپرسیارەتیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان شۆراوەتەوە. 

رووبەری سۆشیال مێدیا لەم چەند ساڵەی دوایی دەرفەتێکی زێڕینی بۆ زۆر کەس و لایەن رەخساند ئەسپی خۆیان هەر رۆژەو بە ناوێک و لە ژێر دەمامک و پەردەی ناوی زل و درووشمی گەورەو باقوبریقەدارەوە تاو بدەن و پانتای سۆشیال مێدیا بکەن بە گۆڕەپانی تەراتێنی خۆیان و دروست کردنی گێژاوەوە. 

یاری کردن بە موعانات و هەستی خەڵکی و قۆستنەوەی بارودۆخە نەخوازراوەکان بۆ بەرەو پێشەوە بردنی پرۆژە و ئامانجە شاراوەکان و لەوەش خراپتر ئاوکردنە ئاشی نەیارانی دەرەکی دوور لە هەر بەرپرسیارەتیەکی نیشتیمانی و ئەخلاقیەوە، ئەمڕۆ بە یاشکرا بە سیمای بەناو ئۆپۆزیسیۆنەوە دەبینرێ. 

بەداخەوە ئۆپۆزیسیۆن نەک بۆتە هۆکاری دڵنەوایی و متمانەو باوەڕو ئارامیەوە، بەڵکو رۆڵێکی زۆر خراپ  بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخی کۆمەڵگاو نائومێدکردنی هاوڵاتیان  دەگێڕێ و باکی بەهیچ نیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه