کابینەی نۆیەم و ھێرش و موئامەرات و گەمارۆ
ئەو هێرش و موئامەرات و گەمارۆیەی لەم چەند ساڵەی ڕابوردودا لەسەر کابینەی نۆیەم و خودی«مەسرور بارزانی»هەبوو، لەسەر فەڕەنسا بوایە دەڕوخا. ئێخۆ فەڕەنسا بەر مووشەک و درۆن نەدرا، لەشکرکێشی نەکرایە سەری، مووچەی لای کەس نەبوو بیبڕن، کەچی «شارل دیگۆل» بەرگەی خۆپیشاندانێکی خوێندکار و گەنجەکانی وڵاتەکەی نەگرت لە فەڕەنسا هەڵهات و دوای فەترەیەک گەڕایەوە، دەی ئێستاشی لەگەڵ بێت مێژوو دیگۆل بە پاڵەوانی فەڕەنسا ناو دەبات. ئیماڕاتی عەرەبی چوار کەسی وەک «غالب»ەکەی هەبوایە، دوو حیزبی وەک گۆڕانی 2011ی هەبوایە، مووشەکیشیان تێنەگرتایە و مووچەشیان نەبڕایە«دوبەی»ئێستاش هەر بیابان دەبوو، حووسی-یەکان دوو جار «ئارامکۆ»یان بەر مووشەکدا سعودیا ملیاران دۆلاری دا بە ئەمریکا تا ڕایگرتن.
خۆ دە ساڵ زیاترە ئەم غەدرە لە کوردستانە، بەڵام لەم چوار ساڵەی عەهدی مەسرور بارزانی گەشتە لوتکە، محارەبەیەکی غایە دەرەجە، جگە لە گەمارۆی سیاسی و ئابووری بەردەوام، پەتا و لافاویش دەخرێتە ئەستۆی ئەو، پێگە گرنگ و کەسایەتییە هەڵسووڕاوەکانی کە پشتگیری ستراتیژی کابینە وزارییەکەی دەکەن بەر مووشەک و درۆن ئەدرێن، بەم حاڵەشەوە هێشتا دوژمن لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەترسن. هێشتا«هەولێر»پارێزراوە، هێشتا هەنگاو بەرەو سەنتەربوون دەنێت لە گۆڕانکارییە نوێیە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهاندا. هێشتا«مەسرور بارزانی»بە پێوە وەستاوە، ئەوەیە سەرکردە بە مانای کەلیمە.
Luqman Biyarae
وەڵام بدەوه