Kurdistan Press - تێگەیشتن تێگەیشتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

تێگەیشتن

تێگەیشتن..؟!

لە كاتێكدا:

 نەیاران بەردەوامن لە دژایەتی هەرێمی كوردستان،  موشەك و درۆنبارانمان دەكەن، موچە و مافی خەڵكی كوردستان زەوت دەكرێ، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری نا دەستووری و نایاسایی لەدژی هەولێر دەدات، میلیشیاكان دوژمنایەتی جۆراوجۆرمان دەكەن و ..تاد.

ئا لەو كاتەدا:

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە واشنتنەوە كۆبوونەوەیەكی مژدەبەخش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكای زلهێز دەكات.

وەزیری دەرەوە سیاسەتی ئەمریكا بە هەموو دنیا دەڵێت:

پشتیوانی كوردستان دەكەین، هاوشانی یەك كارمان كردووە و بۆ داهاتووش  شان بە شانی یەك پێكەوەین.

سیاسەتی ئەمریكا دووپات دەكاتەوە و دەڵێت: كوردستانێكی بەهێزمان دەوێ!

ئەو پەیامە، بۆ دونیایە، ئینجا (دادگای فیدڕاڵی، میلیشیاكان، هەندێك لایەنی عێراقی، هەنێكی كوردستانیش!) لە پەراوێزی ئەو دونیا گەورەدان!

سیاسەتی (مەسرور بارزانی) سیاسەتێكی قبوڵكراوە، حوكمڕانییەكەی سەردەمیانەیە، بۆیە لەم تەوقیتەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوها گەرم تەوقەی لەگەڵ دەكات و بە ڤیدیۆش، دەڵێت: ئێمە هاوبەشین.

ئەوەی لە سیاسەت تێبگات، دەزانێت ئەم كۆبوونەوە چەندە گرنگ و گەورە بوو، دەزانێت ئەنجامی كاریگەری دەبێت. ئەوەیشی لە سیاسەت  تێنەگات، دەبێت لەمڕۆوە تێبگات!!

دکتۆر کاروان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه