Kurdistan Press - ئەو قەیرانانەی بەرۆکی هەرێمیان گرت ئەگەر هەر وڵاتێکی ئەورووپایی بووا لەت لەت دەبوو ئەو قەیرانانەی بەرۆکی هەرێمیان گرت ئەگەر هەر وڵاتێکی ئەورووپایی بووا لەت لەت دەبوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو قەیرانانەی بەرۆکی هەرێمیان گرت ئەگەر هەر وڵاتێکی ئەورووپایی بووا لەت لەت دەبوو

ئەو قەیرانانەی بەرۆکی هەرێمیان گرت ئەگەر هەر وڵاتێکی ئەورووپایی بووا لەت لەت دەبوو 

تەنیا کوردی

-سوێد یەکجار تووشی رووبەڕووبوونەوەی دیپلۆماسی بوو لەگەڵ ئەمەریکا، پێوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان تێکچوو، خەریک بوو خەڵکەکە رابکات و ترس گەیشتە حکوومەت و خەریک بوو کابینە سوقت بکات، ئەمە راوێژکارێکی باڵای سوێدی وای پێگوتم، ئیدی لەڕووی سایکلۆژییەوە وتی خەڵکەکە بەزوویی تێکشکا و بەزوویی سازشیان بۆ ئەمەریکا کرد، ئەگەر چەند رۆژێکی تر ئەم گوشارەی ئەمەریکا هەبووایە سوێد دەهەژا.

-کۆریای باشوور یەکجار قەیرانێکی بچوک لێی دا، خەریک بوو سازش بۆ کۆریای باکوور بکەن، تا دواجار خەڵکەکە پارەیان بە خشییە حکوومەت تا کۆریای باکوور داگیریان نەکات، ئەمەش پرۆفیسۆرێکی باڵا لە کۆریا پێیگوتم، کە ئەگەر خەڵکەکە نەهاتبووایە سەرهێڵ و زێڕ و پارەیان نەبەخشیبووایە حکوومەت، ئەوا کابینەکەیان سوقت دەبوو و بەرگەی قەیرانیان نەدەگرت.

-ئەمەریکا بەو قەبارە گەورەیی خۆی چەندین جار حکوومەت شەت داون بوو، ، ئەگەر بەردەوامییەکی درێژی هەبووایە ئەوا کابینە و ھێزی ھەر پارتێکی سیاسی بووا ئینھیاری دەکرد.

-تەنیا لێکەوتەی جەنگی ئۆکراینا کاریگەری گەیشتە ئەورووپا خەڵک لە دەست گرانی و سەختی ژیاندا زۆر نارەحتن کە ئاگری شەڕ لەوانیش دوورە.

-لە فەڕەنسا تەنیا لەبەر باج و بەنزین، خەریک بوو حکوومەت بڕوخێنن، زۆری نەمابوو کابینەی ماکڕۆن بڕوخێ و بەرگەی ئەم ناڕازییە نەگرێ.

سەدان نمونەی تر لە وڵاتانی تر، ئەی ئەگەر ئەم دەوڵەتانە هەرێمێک بووان وەک ئێمە و ئەو قەیرانانە بەرۆکی ئەوانیان گرتبا ئایا بەرگەیان دەگرت؟ 

لەیەک کاتدا؛ بڕینی قووتی خەڵک لەلایەن بەغدا..هێرشی داعش و هێرشی حەشدی شەعبی، شەڕی ئیرھابی فکر، قۆناغی شەڕی دەروونی، بڕیارەکانی پشتەوەی مەتبەخی سیاسی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەدژی ھەرێم.

ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان و کۆمسیۆنی ھەرێم، راگرتنی نەوت.

 گوشاری وڵاتانی ئیقلیمی بۆسەر ھەرێم.

لە دوای ریفراندۆم، رووبەڕوونەوەی حەشدی شەعبی، داخستنی فڕۆکەخانە، گەمارۆی دیپلۆماسی، قەدەغەی سەردان بۆ دەرەوەی هەرێم، داخستنی سنووری عێراق و ئێران بەسەر هەرێم، مانۆری سەربازی لە پشتەوەی گومرگی ئیبراهیم خەلیل، تۆپبارانکردنی سنوورەکان، ژووری ئۆپەراسیۆنی مێدیایی ئیقلیمی بۆ بۆردومانکردنی تاکی کوردستان تا ورەیان بڕوخێ. 

داخلکردنی تۆڕی تیرۆریست بۆ تەقینەوە..پاڵپشتی سەربازی وڵاتانی ئیقلیمی بۆ حەشدی شەعبی تا کوردستان بگرێ، بەڵام لە کۆتاییدا کوردستان بەسەر گشت ئەو پیلانانە سەرکەوت.

ئیدی کام دەوڵەت هەیە وەک هەرێمی کوردستان بتوانێ خۆڕاگر بێ و سەرکەوێ. 

ئەمە شەرەفێکی گەورەیە کە خەڵکی کوردستان خۆڕاگر بوون.

شەرەفێکی گەورەیە کە کورد خاوەنی پێشمەرگەیە... شەرەفێکی گەورەیە کە مەسیحی و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکە خۆراگڕ بوون...

شەرەفێکی گەورەیە کە ئەمڕۆ گەیشتینە ئەو دۆخەی کە بڵێین ئێمە لەسەر پێ وەستاوین...

 بۆیە هەرێمی کوردستان کە نەسڕدرایەوە ئیدی ئەمە یاساییە ئەو هێزەی ناسڕدرێتەوە دەبێتە ئەمری واقیع و بەهێزتر دەبێ.

ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێ و شەرەفمەندی بۆ ئەوانەیە کە ھەمیشە پارێزگاری لە قەوارە و خاک و وڵات دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه