Kurdistan Press - کۆتا چەکی عێراق دژی کورد کۆتا چەکی عێراق دژی کورد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆتا چەکی عێراق دژی کورد

کۆتا چەکی عێراق دژی کورد!

لە مێشک و دڵی ھەر دەسەڵاتدارێکی عەرەبیی عێراقیدا شتێک نییە بەناوی کورد! ئەو وڵاتە دەستکردەی ناونراوە بە عێراق، کە بەدەستی بێگانە دروستکرا، بە درێژایی مێژوو  ئینکاری لە ھەبوونی کورد کردووە وەکو نەتەوە. جار جار کە لاواز بوون لەسەر کاغەز دان بە کورد ناوە بەڵام ھەمیشە لەپراکتیکدا کورد بە ژێردەستی خۆی زانیوە! عێراق کە بەھێزبوو ئینکاری کردووە کە کورد بەشێک بێت یان ھاوبەش بێت لە وڵاتەکەی!  ھەمیشە فیشەکی تفەنگ لەجیاتی  مافەکان بە کورد داوە. 

مەلک فەیسەل ھەرچەندە زۆر جار لە گوتارەکان دا کورد بە برای عەرەب ناوەدەبرد بەلام چ برایەک دەبوو کورد بەئیجباری خۆی فێری زمانی عەرەبی بکات لە جیاتی زمانی دایک، کەلەسەردەمی مەلک ھیچ شتێک بەکوردی بۆ کورد نەبوو بەڵکو کورد دەبوو بببێتە عەرەب ئینجا مافی ژییانکردن لەسەر خاکی خۆی ھەبوو. ئەویش دەبوو ژێر دەستەی برا عەرەبەکەی بێت. 

شۆرشی چواردەی تەمموز کەشۆرشی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی عێراق بوو لە پاشایەتی بۆ کۆماری. کە عەبدولکەریم قاسمی سەرکردایەتی کرد، بۆ یەکەم جار لە دەستووری عێراق دا کورد وەکو نەتەوەی سەرەکی عێراق ناسێنرا. کە لە ماددەی 3ی دەستووردا نووسرا کورد و عەرەب ھاوبەشن  لە عێراق دا، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا عەبدولکەریم ھەر کە شوێن پێی خۆی بینی بە فشاری وڵاتانی دەوروبەریش لە جیاتی مافەکان بە کورد بدات فرۆکەی شەڕکەر بۆ ھاوبەشەکەی کورد لە وڵاتدا نارد، دەستیان لە ھیچ نە پاراست بە چڕی  گوند و لادێکانی کورد مووشەک بارانکران. 

ھەرچی کۆدەتای بەعس بوو لە سەردەمی عەبدولسەلام عارف و عەبدولرەحمان عارف  چەند جار لەسەر كاغەز لەگەڵ کورد ڕێککەوتن کەدان بەمافەکانی بنێنن بەڵام ئەوانیش لە پراکتیکی دا لە ئەوانەی پێش خۆیان باشتر نەبوون، ھەر لە جیاتی ماف و خۆشگۆزەرانی فڕۆکە بۆ لەناوبردنی کورد دەناردن 

ئەحمەد حەسەن بەکر، ھەرچی سەردەمی ئەمەبوو سەرەتا زۆر باش ھاتن لەگەڵ کورد، کە ئەوان دەزانی ھەتا دان بە مافەکانی کورد نەنێن ناتوانن کونتڕولی وڵات بکەن، چونکە سەدەمی زوو لەناوچوونی ھەموو ئەوانەی پێش خۆیان شەڕکردن بوو لەگەڵ کورد، بۆ ئەوەی بێێتە کەسی یەکەم کورد لە خۆی ڕازیکرد بۆ یەکەم جار لە مێژوودا مافی ئۆتۆنۆمی بەکورد دا، بەڵام ئەمەش زۆری نەخایاند ھەر کەبەھێز بوو کۆنتڕۆلی وڵات بەتەواوی گرتە دەست ماددەکانی ئۆتۆنۆمی تەنھا بە مرەکبی سەر کاغەز مان و لە پراکتیکدا ھیچی وەکو خۆی جێبەجێ نەکران جارێکی تر کورد یاخیبوون لەعێراق دەربەدەرکران بەڕێککەوتنێکی ناوچەیی و بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی! کە سەدام ھات ئەویش لەسەر كاغەز چەند جار ئامادەبوو مافەکان بە کورد بدات بەڵام ھیچ گرنتیەکی نەبوو لە پراکتیکدا مافەکان جێبەجێ بکات کەئەویش زۆر لەوانەی پێش خۆیان زۆڵمی لە کورد کرد، دەستی لە ھیچ نەپاراست بۆ لەناوبردنی کورد، لە ئەنفاڵکردن و زیبدەبەچالکردن تا کیمیابارانکردن. 

لە سەردەمی عێراقی فیدڕالیدا، بەغدا ھێزی دژی کورد جوڵاند، بوودجەی ھەرێمی کوردستان بڕی کە سکی تاک بە تاکی کورد ئەنفاڵکرد، ئاراستەی داعش گۆڕی بۆ ھەولێر، سوپا بە چەندین میلیشیایەوە نارد بۆ سەر ھەرێم، مووشەکی نارد، درۆنی نارد، بەو ھەموو فشارو دژایەتییە کە کورد تەسلیم نەبوو عێراق کۆتا چەکی خۆیان بەکارھێنا بەرامبەر بە کورد کە دادگای فیدڕالی یە، کە لە جیاتی مووشەک و درۆن  بڕیاری نادەستووری و مەرکەزبوونی بەغدا دژی کورد دەدەن، بە ھەزارن جاشی کوردیش دروستکرد بۆ شەرعیەت دان بەم دادگەیە! کە ئامانجی ئەم دادگایە ئەوەیە کە ئەوەی عێراق بە سەد ساڵ بە چەک و فڕۆکە و کیمیا و درۆن و مووشەک نەتوانی بەرامبەر بە کورد بکات ئەو بەیاسا بکات کەئێستا خۆی وەک ئەڵتارناتیڤی دەستوور پێشان دەدات، بۆ ئەوەی کورد بەتەواوی تەسلیم بێت تاکە کیانی دەستووری و دانپێدراوی کورد خاڵی  بکات لە دەسەڵات و لاواز بکات لە بڕیارداندا. 

ئەو چەکەی عێراقیش وەکو ھەموو چەکەکانی دیکە ئێکسپایێر دەبن بەسەردەچن و نامێنن، کوردیش لەکۆتاییدا سەردەکەوێت   سرۆشتی ژیان وایە کەکۆسپ و بەربەستەکان ئیرادەت نەشکاند بەردەوام بووی، لە کۆتایی دا سەردەکەوی، کوردیش تا ئێستا خۆڕاگربووە قەت ئیرادەی نەشکێنراوە بەسەر  ھەموو ئاستەنگ و کۆسپەکاندا سەرکەوتووە، ئەمەش کۆتایی دێت ھیچ شتێک تا کۆتایی سەرناگرێت ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نزیکە زۆری بڕیوە کەمی ماوە بڕیارەکانی ئەم دادگایەش بچنە زبڵدانی مێژوو، ئەو کات خۆری سەرکەوتنی کورد ھەلدێت و سەردەکەوێت، بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان سەرەتای سەرکەوتنی کورد دەبێت بۆ شکاندی ئابڵوقەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی عێراق. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه