دۆخەکە دەگۆڕێت
تەنیا کوردی
دوێنێ لەیەکەم فشاری پارتی، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێکی پێوەست بە موچەی گۆڕی، بەڵام بابەتەکە تەنیا پرسی موچە و بودجە نییە، مەبەستی سەرەکی مەتبەخی سیاسی پشتەوەی دادگاو ئەو ھێزەی لە سێبەرەوە سێرەی لە ھەرێم گرتووە، کۆمەڵێک ھەنگاوی دیکەی لە پێشە لە دژی ھەرێمی کوردستان و پارتی، لەوانە:
یەکەم: مەتبەخی سیاسی پشتەوەی دەسەڵاتی عێراق، دەسکاری دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن لەئەگەری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و، ئەنجامی ھەڵبژاردن لە بەغدا لە دژی پارتی بگۆڕن.
دووەم: ھەرێم بەتەواوی مەلەفی ئەمنی و دیپلۆماسی و سەربازی و ئابووری بارمتەی مەتبەخی سیاسی پشتەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق بکات.
سێیەم، دەستووری عێراق بگۆڕن و وەک ئێستا کە دەستووریان فەرامۆشکردووە، مادە سەرەکییەکانی پێوەست بە ھەرێم بگۆڕن.
چوارەم: مادەی ١٤٠ نەھێڵن.
پێنجەم: سلکی ئەمنی ھەرێم بە ناشەرعی دابنێن.
شەشەم، ھێزی پێشمەرگە دەسەڵاتەکانی لەژێر ھەرێم نەبێت و ئیتر لەنێو ھەیکەلی وەزارەتی بەرگری کۆنتڕۆڵی بکەن.
حەوتەم: ھەرێم بکەنە پارێزگایەک و لەڕووی دەسەڵاتەوە پەڕوباڵی بکەن.
ھەشتەم، دۆخێکی نالەبار و فەوزا لە ھەرێم دروست بکەن، کە ئیتر ھەرێم لەڕووی ئازادی و مافی سەربەخۆی لە داھاتوو و جموجۆڵی دیپلۆماسی بارمتە بێت.
نۆیەم، دەستبەسەر وزەی ھەرێم بگرن.
دەیەم، دەست بەسەر ناوچە کوردستانییەکان بگرن و ئیتر ئەو ناوچانە لە سنوری کوردستانیبوون ناسنامەی بگۆڕن.
یازدەم، قەزیەی کوردی لە پرسێکی جیھانییەوە بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی مەتبخی سیاسی وڵاتێکی ئیقلیمی و دەسکەوت و شانازییەکانی کورد بسڕنەوە.
کۆی ئەم ھەنگاوانەی بەغدا بۆ ئەوەیە کە ھەرێم خۆی رادەستی رێککەوتنێکی سەربازی نێو مەتبەخی سیاسی پشتەوەی دسەڵاتدارانی بەغدا بکات...
بەڵام دۆخەکە دەگۆڕێت...
سەرۆک بارزانی ھەیە، نەخشەڕێگای سەرۆک زۆر بە وردی وەک ھەندەسەی بەرگری و پوچەڵکردنەوەی گشت پیڵانگێڕییەکانی ئەم مەتبەخە سیاسییە لەڕێیە.. ئەم کودەتایەی سەر ھەرێم بە وردی و پێشوەدتە دیراسەکراوە ئەوانەی لە بەغداو لە ھەرێم دڵخۆشن بە کەوتنی ھەرێم، خۆیان و خەونەکانیان دەچنە گۆڕوە، بەڵام ھەرێم لە دەستی رێبازی بارزانی بەردەوامی بە دەسکەوت و شانازییەکانی دەدات.
دوێنێ دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێکی گۆڕی، ئەگەر مەتبەخی سیاسی پشتەوەی دادگاو دسەڵاتی بەغدا نیەتی نەگۆڕێ، لە پرسە دەستوورییەکانی ھەرێم و شایستە داراییەکان، ئیتر ئەم دۆخە بۆ بەغداو ئەوانەیشی لەژێرەوە بۆ بەغدا ھەڵدەپەڕن ناچێتە سەر، ھەرێم تەختە رەشی شەترەنج نییە گەمەی لەسەر بکرێت، ھەرێم بە باوەڕ و فکری رێبازی بارزانی ئەو فیل و وەزیر و میرانەش کشومات دەکات کە دەیانەوێ بە فیتی دەسەڵاتێکی سیاسی بەغدا، ببنە داشی نێو شەترەنج.
ئەوانەیشی دەترسن ناتوانن ئازاد بن، وەک غاندی دەڵێت، توڕەیی کاتژمێرێکە میلی نییە.. سەبری پارتیش مەرج نییە ھەر میلی ھەبێت.
وەڵام بدەوه