من نازانم پرۆژەی «ھەژماری من» تا چەند باشە یان خرابە ئەمە بۆ کەسی شارەزا بە جێدێلێم کە دیراسەی بۆ بکەن لەگەڵ پڕۆژەی بانکی سەردەمیانە بڕیاری لەسەر بدەن. بەڵام ئەوە باش دەزانم ئەوانەی دژی پرۆژەی ھەژماری من ھەر ئەوانەن کەدژی ڕیفراندۆم بون، ھەر ئەوانەن کەدژی شۆرش بوون لە شەست و شەشەوە تا ئێستا! ھەر ئەوانەن کەلەگەڵ مەرکەزییەتی بەغدان و لاوابوونی ھەرێمی کوردستانن، ھەر ئەوانەن کە ھەمیشە ئاراستە دەکرێن لای خەڵکی دیکە کە نایانەوێت شتێک ھەبێت بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە. ھەر ئەوانەن کەدەیانەوێت ژێر دەست بن نەک سەربەخۆخوازبن. ھەر ئەوانەن کە عێراقچێتی لە مێشکیان چەسپیووە کوردستانیان لە مێشکی خۆیان دەرکردووە مردن بۆیان خۆشترە لە کوردستانیبوون. ئەوجا ھەر لەبەر ئەمەیە دەڵێم مادەم جاش پرۆژەی ھەژماری من پێ خرابە بە دڵنییاوە پرۆژەیەکی سەد لە سەد باشە. یاساییەکی نەگۆر ھەیە ئەوەی جاش پێ باشە بە دڵنیاییەوە خرابە، پێچەوانەش ئەوەی جاش پێ خرابە بەبێ یەک دوو بزانە شتێکی سەد لە سەد باشە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه