سەرۆک بارزانی لە 16 ئابی ساڵی 1946 لەمەھاباد(سابلاغ) لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەدایک بووە لەھەمان ئەو رۆژەی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدا دامەزراوە ، بارزانی کە ئێستا تەمەنی 76 ساڵە زیاتر لە سێ بەشی تەمەنەکەی خۆی تەرخان کردووە بۆ نەتەوێکی ژێر دەستی لەناو چوار دەوری ئاگردا ھەر لەتەمەنی بەھاری خۆی لە 16 ساڵی دا لە ساڵی 1962 دەبێتە پێشمەرگە بەشداری لە شۆرشی مەزنی ئەیلول دەکات و چەندین بەرپرسیارێتی گەورە لە شۆرش دا وەرگرتووە ، لە تەمەنی 30 ساڵی دا شۆرشی گولان ھەڵگیرساد سەرکردایەتی دەکات کەشۆرشی گولان ئەو ئومێدەبوو لەناو بێ ئومێدی گەڵی کوردستان دروست بووە خاوەنی چەندین دەستکەوت بوو ، لەداستانی خواکورک بارزانی بە کەمتر لە ھەزار پێشمەرگەوە بەرامبەر سوپای گەورەی رژێمی بەعسی عێراق وەستاوە شکست پێھنا پاشگەزەیان پێکرد لەچەندین ناوچەی کوردستان ، دوای کوتایی ھێنانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران کەماوەی 8 ساڵ بەردەوام بوو بارزانی سەرۆکایەتی بەرەی کوردستانی کرد ھەموو حیزبە کوردیەکان بەیەکەوە کوکردەوە کە بۆ ھاندانی خەڵکی کوردستان بوو کە بەشداری لەڕاپەرین بکەن دوای ئەوەی بارزانی چەندین نامەی بۆ سەرۆک ھوزو پیاوە ماقولەکانی ھەموو عەشیڕەتەکانی کوردستان نارد لە ئەنجامدا ڕاپەرین لە باشوری کوردستان لە 5ئازاری ساڵی 1991 لە شاری رانیە دەستی پێکرد دواتر ھەموو شارەکانی تری کوردستان دەست بە ڕاپەرین کرد باشوری کوردستان ئازاد کرا ھەر دوای ڕاپەرین بارزانی دەوڵەتداری کرد بیرۆکەی ھەڵبژاردن و دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان خستە بواری جێبەجێکردنەوە ھەرچەندە دژایەتی زۆر کرا لەلایەن وڵاتی داگیرکەر چەندین پیلانیان دانا کە شەڕی براکوژی تێکەوت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان بەڵام بارزانی توانی بەسەرکەوتوانە بەرگری لەکیان وھەموو دامەزراوەکان بکات ئاشتی و ئازادی بەڕقەڕار بکاتەوە دواتر بەشداری کرد لە رۆخانی ڕژێمی بەعس لەساڵی 2003 ، لەنوسینەوەی دەستۆری نوێی عێراق قەواڕەی ھەرێمی کوردستان و ئاڵا و سرودی نیشتیمانی عێراق بۆ ھەمیشەیی لە دەستوردا چەسپاند ،
لە دوای رۆخانی رژێمی بەعس ھەوڵی زۆریان دا پێشمەرگە ھەڵبوەشێتەوە بەڵام بە سیاسەت و کارێزمای سەرۆک بارزانی پێشمەرگە کردی بە ھێزێکی فەرمی نیشتیمانی فەرموی پێشمەرگە بەبڕیارێک دروست نەبووە تا بەبریارێک ھەلبوەشێتەوە پێشمەرگە ھێلی سۆرە لای من ،
بارزانی لە ساڵی 2005 سەرۆک کۆماری عێراقی ڕەتکردەوە چونکە ھەرگیز ئامادەنەبوو سوێند بەیەک پارچەیی عێراق بخوات فەرموی بۆ من پێشمەرگەی کوردستان گەورەترین پۆستە بوبە پێشمەرگەی سەربەخۆخوازی کوردستان سەرۆکایەتی بۆ ھەرێمی کوردستان داھێنا بۆ بەیەکەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ،
بەھۆی کارێزمای سەرۆک بارزانی بۆ یەکەم جار دەوڵەتە مەزنەکان (ئەمریکا و بریتانیا و فرنسا چەندین دەوڵەتی تر ) کۆنسولخانەی خۆیان لەھەولێری پایتەختیان دانا وەکو کیانێکی تەواو سەربەخۆ مامەلەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کرا گرنیەکی زۆر پێدرا، ھەروەھا بۆ یەکەم جار فرۆکخانە لە ھەرێمی کوردستان کرانەوە بەبێی ئەوەی کوردەکان بگەرێنەوە بەغدابکەن ڤیزە بە ھاوڵاتیانی کوردستان درا لە ھەولێری پایتەخت ھەرچەند دژایەتی زۆرکرا لەلایەن چواردەورمان بەتایبەتی ئەنقەرە و بەغدا بەڵام بارزانی ووتی کورد وەکو ھەمو ونەتەوەکانی تر مافی ھەیە خاوەنی ھەموو شتێک بێت کەمتر نیە لە ھیچ نەتەوێکی تر ،
کوردستان کردە بەخاوەن ئابوری سەربەخۆیی بویەکەم جار کوردەکان نەوتی دەرھێنا ھەر خۆیان فروشتی لەگەڵ ئەوەی دژایەتی زۆر کرا کوردەکان نەبنە خاوەنی ئابوری سەربەخۆیی ھەر ژێر دەستی چوار دەوربن بەڵام بەھۆی سیاسەتە سەرکەوتوەی بارزانی ئابوری سەربەخۆی کردی بەئەمری واقغ ،
بارزانی بەدرێژایی شەڕی داعش کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێھێشت بارەگایی خۆی لەژێر خێمەیەک لە سەنگەری شەڕ دانا پێیەکی لە سەنگەرەکانی شەڕ بوو و پێیەکی لە وڵاتان بوو بە دیبلۆماسیەت و سیاسەت داوای پاڵپشتی و ھاوکاری وڵاتان دەکرد بۆ کوردستان ھەمو ھێرشەکان بە سەرپەرشتی بارزانی دەکران ھەر وەفدێک و ھەر کەسێک لە ھەر ولاتێک ھاتبوایە لای بارزانی لە ژێر خێمە لە سەنگەری شەڕ پێشوازی لێدەکرا نەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی بارزانی بەڵێنی دا تا ئەم شەرە سەخت و دژوارە تەواو دەبێت شان بە شانی پێشمەرگە لە سەنگەری شەڕ بمێنێتەوە و فەرموی یان ھەمومان پێکەوە دەمرین یان ھەمومان پێکەوە بەئازادی و سەربەرزی دەژین ،
سەرۆک بارزانی لەئەیلولی پیرۆزی ساڵی 2017 بە ھەموو جیھانی وت نەخێر بە میللەتی خۆی وت بەلێ ئامانجەکەی ئەوەبوو کورد ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەسەر ھەموو ناسنامەی کوردەکان بنوسرێت کۆماری کوردستان دەوڵەتێک بۆ 48 ملیۆن کورد دروست بکات ببێتە ناوەندێکی پارێزراو بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان چیتر کورد لەژێر دەستی عەرەب و تورک و فارس نەبێت و بە ئازادی بژین بە جیھان وت کەکورد چی دەوێت خەباتی کورد بۆ سەربەخۆیی کوردستانە بۆ ھیچ وڵاتێک و کەسێک نیە بەڵام ئەم جارەش 38 کەس لە حیزبێکی دیارکراو ڕێگریان کرد لەسەربەخۆیی کوردستان ئەم ئامانجەیان دواخست بەڵام ھەڵیان نەوەشاندەوە لەکات و ساتی گونجاودا سەربەخۆیی کوردستان دەبینین چونکە بارزانی ھەرگیز دەنگی 93%خەڵکی کوردستان بەفیڕۆ نادات ،
ئێستاش بارزانی ھیچ پلە و پۆستێک نیە بەڵام سەرکردەکانی جیھانی دەست بەرداری بارزانی نابن بەرپرسانی وڵاتانی جیھان کە سەردانی عێراق دەکەن سەردانی بارزانی دەکەن وەکو سەرۆکی ھەرێم یان بەرپرسێکی باڵای وڵات نا بەڵکو وەکو گەورەترین کارێزمای ناوچەکە سەرەدانی دەکەن بۆ ھەر پێشھاتیەک و مەترسیەک و گۆرانکاریەک لەناوچەکە راوێژ بەبارزانی دەکەن چارەسەری کۆتایی لە بارزانی وەردەگرن.
وەڵام بدەوه