Kurdistan Press - ترەمپ خزمەتی ڕەگەزگۆڕاوەکانی لە ناو سوپای ئەمریکا قەدەغە کرد ترەمپ خزمەتی ڕەگەزگۆڕاوەکانی لە ناو سوپای ئەمریکا قەدەغە کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ خزمەتی ڕەگەزگۆڕاوەکانی لە ناو سوپای ئەمریکا قەدەغە کرد

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە واژووکردنی فەرمانێک، خزمەتی ڕەگەزگۆڕاوەکانی لە ناو سوپای ئەمریکا، قەدەغە کرد.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دۆناڵد ترەمپ لە کاتی گەڕانەوەی لە مەیامی بۆ واشنتۆن، ژمارەیەک فەرمانی واژوو کردووە.
یەکێک لەو فەرمانانەی کە سەرۆکی ئەمریکا واژووی کردووە، ھەڵوەشاندنەوەی ئەو سیاسەتەیە کە لەلایەن حکوومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن لەبارەی بە "ھەمەچەشنی و گشتگیری" لە سوپای ئەمریکادا، پەسەندکرابوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئەو فەرمانەی کە واژووی کردووە، ئامانج لێی دووبارە ڕێکخستنەوەی سوپای ئەمریکایە.
ھاوکات دۆناڵد ترەمپ لە میانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندمانی کۆنگرێسی ئەمریکا سەربە کۆمارییەکان ڕایگەیاندووە: "تەنھا ڕەگەزی نێر و مێ لە سیاسەتی فەرمی حکوومەتی ئەمریکادا، ھەیە و گۆڕینی ڕەگەزی تیایدا نییە"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه