Kurdistan Press - دوو قسە لەسەر مامۆستایە مانگرتووەکان دوو قسە لەسەر مامۆستایە مانگرتووەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو قسە لەسەر مامۆستایە مانگرتووەکان

دوو قسە لەسەر مامۆستایە مانگرتووەکان! 

لەسەردەمی خەلیفە ( عومەری کوڕی خەتاب): خەلیفە عومەر شەوان دەچوو بەردەرگای ماڵان بۆ ئەوەی بزانێت خەڵک لە چی کەمە. جارێک عومەر لەبەردەرگای ماڵێک بوو گوێ لێبوو، دایکێک بە کچەکەی دەڵێت، کچم ئاوەکە بهێنە بالەگەڵ شیر تێکەڵ بکەین بۆ ئەوەی شیرەکە زۆربێت و زیاتر قازانج بکەین لەکاتی فروشتنی، کچەکە وتی خۆ خەلیفە عومەر ڕێگا بەم کارانە نادات، دایکەکە وتی خۆ عومەر نامانبینێت، کچەکە وتی ڕاستە عومەر نامانبینێت بەڵام خۆ خودای عومەر دەمان بینێت، ئەم قسەیە  ئەوە دەگەینێت هەموو کات دایکو باب ڕاست ناکەن نابێت ئەوان هەرچی بڵێن مناڵەکانی بە گوێ بکەن. مادەم دای و بابیش مرۆڤن ئەوا سرۆشتی مرۆڤ وایە کە هەڵە دەکات کەوایە دایک و باب کە هەڵە دەکات نابێت مناڵەکانی گوێ لەوان بگرن. 

نەک تەنها مامۆستایانی ناڕازی بەڵکو هەموو مووچوخۆرێک لە بەرامبەر ئەرکی خۆی مافی خۆیەتی داوای مووچەی خۆی بکات، عەسلەن  میللەتێکی مردوومان ناوێت، گەر لەسەر مافی خۆی بێدەنگ بێت لەسەر هەمو شتێک بێدەن دەبێت، بەئاسانی خۆی بەخەڵکی دیکە دەفروشێت. منیش داوای مووچەی مانگی 12 دەکەم،  داوای ئەوە دەکەم مووچەم زامنبکرێت، ناڕازیم لەسەر ئەوەی هەموو مانگێک بە بەهانەیەک مووچەم تەئخیربکرێت، ئەوجا مافی من و هەموو مووچەخۆرێکە کە مووچەی ئێمە بەبێ دواکەوتن دابینبکرێت، هەرچەندە ئێستا بابەتی مووچە حکومەتی عێراق بەرپرسیاری یەکەمە دوای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵام دەبێت ئەو شەڕە حکومەتی هەرێم بۆ ئێمە بکات کە ئەوان حکومەتی ئێمەن نەک حکومەتی عێراق.

قسەم لەسەر ئەوەیە، مامۆستایانی ناڕازی مافی خۆیانە ناڕازی دەرببڕن، خۆپێشاندان بکەن بەڵام بەو شێوەیەش خراب نییە کە مانگ لەخواردن بگرن، کە تەنها یەک مووچە لە 12 مووچە نەهاتووە، ئەوجا مانگرتن لەخواردن هەرگیز بۆ مووچە نییە بەڵکو مانگرتن زیاتر بۆ شتی سیاسییە، کە زیندانییەکان یان کەسی بە ستەم سزایەکی قورس لەسەر بێت یان کەسوکاری زیندانییە سیاسیەکان مانگ لەخواردن دەگرن،کەسمان نەبینی لەسەر بڕینی  مووچە یان نەدانی مووچە مانگ لەخواردن بگرێت، ئەوجا ئەگەر شتی سیاسی لەپشت ئەم مانگرتنە نییە خۆ دەتوانن بەشێوەی دیکە ناڕازی دەرببڕن، ئەگەر هەر بڕیارە مانبگرن  دەبێت ئەم مانگرتنە دژی بەغدا بێت نەک دژی هەرێم،  چونکە بەغدا شەڕی سیاسی لەگەڵ هەرێم دەکات کە دواجار مووچەخۆران باجەکەی دەدەن. 

لەکۆتایی دا گەر ئەوانەی خۆیان بەنوێنەری مامۆستایانی ناڕازی دەزانن گەر ڕاست دەکەن کە ئەم مانگرتنە هیچ شتێکی سیاسی لەپشت نییە یان واز لەم مانگرتنە بێنن یان ئاڕاستەی مانگرتنەکە با لەبەغدا بێت  کە هەمیشە خۆپێشاندانەکان ئاراستەیان لە هەرێم بوویە. گەر نا نە هەر شتێک مامۆستایان کرد بەڕاست بزانن چونکە هەر مانگرتنەکە هەڵەبوو کە پەیامیان بۆ ئەو شوێنە نەبوو کە هۆکاری ئەم دۆخەن کە مانگرتن لە خواردن بۆ کێشەیەکی سیاسی یە نەک ئابووری، کە هەروەکو چۆن خودای عومەر هەموو کەسێک دەبینێت، بەو شێوەیە  هەموو کەسێک دەزانێت بە حکومەت و ئۆپۆزسیونەوە بە هەموو دەنگە ناڕازی و ڕازییەکان بە عێراقچی و  نا عێراقچییەکان کە کێشەی مووچە لەدوای ئەوەی نەوت تەسلیمکرا خەتای حکومەتی عێراقە نەک حکومەتی هەرێم، ئەمە ئەوەناگەینێت کە حکومەتی هەرێم بێ کەموکورتی و بەرپرسیارەتییە بەڵام بەرپرسیاری سەرەکی لەم دۆخە حکومەتی عێراقە.  

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه