Kurdistan Press - ئۆپۆسزیۆن پێویستی بەدۆخی خرابە نەک حکومەت ئۆپۆسزیۆن پێویستی بەدۆخی خرابە نەک حکومەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئۆپۆسزیۆن پێویستی بەدۆخی خرابە نەک حکومەت

ئۆپۆسزیۆن پێویستی بەدۆخی خرابە نەک حکومەت!

 ئەوانەی دوکانی سیاسیان هەیە دەیانەوێت بە رۆحی مامۆستایە مانگرتووەکان بازاڕی دوکانی خۆیان گەرمبکەنەوە کە دەمێکە بێ بازاڕ ماون!  

هەرچی نەیاری حکومەتە دەیەوێت ئەو مامۆستایانەی کەلەژێر چەتر مانیان گرتووە گیانیان لە دەست بدەن، بۆ ئەوەی زیاتر شەڕ بە داواکارییەکانی بکەن و دوکانی سیاسیان پڕ بێت لە مەعاناتی خەڵک و بازرگانی پێوەبکەن، کە لەبنەرەت دا بەناو ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەی خۆیان ناوناوە کەلە بەرەی گەلن شەڕ بە داواکارییەکانی خەڵک دەکەن نەک شەڕ بۆ داواکارییەکانی خەڵک دەکەن. ناڵێم حکومەتی هەرێم کەموکورتی نیە بەڵێ زۆریش هەیە بەڵام بەو هەموو کەموکورتییەوە تەنها حکومەتە کە دەیەوێت ئەم دۆخە چاک بێت و هەموو مافی مووچەخۆر پێ بدرێت، ئەوانی دیکە کەخۆیان ناوناوە سەربەخۆ و چاڵاکوان و ئۆپۆزسیۆن و خەمی خەڵک و بەرەی گەل ئەو ناوانە هەمویان نایەوێت ئەم دۆخە چاک بێت چونکە کە دۆخەکە چاک بوو ئەوکات شتێک نامێنێت بەناوی مەعاناتی خەڵک کە پێوە بازرگانی بکەن و دوکانی سیاسیان دادەخرێت. 

ئەوجا مامۆستایانی بەرێز واز لە داواکارییەکانی خۆتان مەهێنن کە ئێمە و هەموو خەڵکی دڵسوزی کوردستان لەگەڵ داواکارییەکانی ئێوە و هەموو مووچەخۆرێکین بەڵام مەهێلن ئەو ناوانە شەڕ بەداواکارییەکانی ئێوەبکەن، دەمێکە دوکانی سیاسییان خالی بووە دەیانەوێت بە ڕۆحی ئێوە جارێکی دیکە بازاڕی خۆیان گەرم بکەنەوە کە دەمێکە بێ بازاڕ ماون. کە باشترین چارەسەر لە ئێستادا مانگرتن لەخواردن بشکێنن کە ئەوان دەیانەوێت یاری بە رۆحی ئێوەش بکەن مناڵەکانی ئێوە بێ سەمیان بهێلن بۆ دوو دینار و دوو پۆستی زیاتر، لە سبەینێوە دەست بەخۆپێشاندانی مەدەنی و ئاشتی بکەن، کە هەم گیانی ئێوە سەلامەت دەبێت، هەم بەدڵنییایەوە کاریگەریش زیاتر دەبێت، حکومەت و هەرچی بەرپرسە دێتە ژێربار و زۆربەی داواکارییەکانی ئێوە جێبەجێ دەکرێن. ئەوکات هەم ئێوە بە ئامانج دەکەن و مناڵەکانتانیش بێ سەمیان نامێنن و هەم خاوەن دوکانە سیاسیەکان ناتوانن شەڕ بە ڕۆحی ئێوە و مەعاناتی ئێوە بکەن بێ بازاڕ دەمێنن.     

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه