دوای هەر هێرشێکی تیرۆریستی، دوای هەر تۆپ باران و موشەک باران و تەقینەوە و دۆخێکی ناخۆش و تەنگەتاوی، دوای هەر قەیرانێک، رووی هەموو حزبەکانی کوردستان لە دەمی پارتیە بۆ ئیدانە کردن، سەرکۆنەکردن و مەحکوم کردن و دەرکردنی بەیاننامە.
نەمانبینی حەشامات و سەرۆک و سەرکردایەتی فرە سیمای ئەو هەموو حزب و حزبۆکە کوردستانیانەی سێبەری ئەملاو ئەولان و سەربە ئەم و ئەون بۆ تاقە جارێکیش بێنە مەیدان و تۆپ باران و موشەکباران کردنی خاکی کوردستان لە لایەن ئێران و تورکیەوە مەحکوم بکەن. کە باسی کورپەروەری و نیشتیمان پەروەری و خەباتی نەتەوایەتیش دەکرێ، هەر ئەم حزبانە لە ڕیزی پێشەوەن و خۆیان دەکەن بە مەشخەڵداری نیشتیمان پەروەری و خەمخۆری گەلەوە.!!!
سەرباری ئەمەش هەمیشە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پەلاماردان و سەنگەر گرتن لە پارتیەوە.
وەڵام بدەوه