بە پێی مەزەندەی ئابوریناسانەوە ئەو بودجەیەی کابینەی تازەی حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ئامادەی کردووە، بودجەیەکی گەورەیەو لە دوای رووخانی بەعسەوە بودجەیەک بەم قەوارەیەوە ئامادە نەکراوە بۆ بەهێزکردنی هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگاوە.
پەیوەست بە هەرێمی کوردستانەوە گەرەکە نوێنەرانی کورد لە بەغدا هەماهەنگیەکی تەواو لەگەڵ شاندی داهاتووی هەرێم بۆ بەغدا بکەن.
رەنگە سەردانیکردنی شاندی هەرێم بۆ بەغداو تاوتوێ کردنی چەندین تەوەری گرێ دراو بە هەرێمەوە، ئاسۆیەکی روناک بخاتە بەردەم گەلانی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیەوە.
هەموو ئەمانە پەیوەستن بە نیازپاکی حکومەتی نوێ و دەسەڵاتدارە تازەکانی بەغدا بۆ گەیشتن بە رێککەونێکی سەرتاسەری و دەرهێنانی عیراق لەم دۆخە نەخوازراوەیەو و بەرزکردنەوەی ئاستی لێکتێگەیشتن و پەیوەندی نێوان هەردوولاو دروست کردنی جۆرێک لە متمانەو متمانەیی دوو لایەنەوە .
وەڵام بدەوه