حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرەنجامی بەرھەم و ئەنجامی دەریایەک خوێن و شەونخونی و شەوخستنە سەر رۆژو رەنج و ھەوڵ و ماندووبوونێکی بێ سنوورە.
دەرەنجامی وێناکردنی ئامانجێکی بەرزو بە لوتکەکردنی گەیشتن بە ئامانجێکی باڵایە.
ئەنجامی ھەوڵوتێکۆشان و کۆڵنەدانە لە پێناو دەست خستنی ئازادیدا.
حکومەتی هەرێم بەڵگەنامەیەکی نووسراوە لە چەشنی دەلاقەیەک و بەردەبازێک بۆ پەڕینەوە لە قۆناخێكەوە بۆ قۆناخێکی تری باڵای سەربەخۆی. ئامانجێک، درەنگ یا زوو کوردی بەشمەینەتی ئەم پارچە ئازاد کراوە پێی دەگات و پەیوەستەبە یەکڕیزی و وەلانانی ناکۆکیەکان و هەوڵدان بۆ یەکپارچەبوونێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە.
وەڵام بدەوه