Kurdistan Press - ھەموو شۆرشەکانی کورد لە شۆڕشی ئەیلولەوە دەستی پێکردوە شۆڕشی ئەیلول بە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دادەنرێت بەسەرکردایەتی بارزانی نەمر ھەموو شۆرشەکانی کورد لە شۆڕشی ئەیلولەوە دەستی پێکردوە شۆڕشی ئەیلول بە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دادەنرێت بەسەرکردایەتی بارزانی نەمر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەموو شۆرشەکانی کورد لە شۆڕشی ئەیلولەوە دەستی پێکردوە شۆڕشی ئەیلول بە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دادەنرێت بەسەرکردایەتی بارزانی نەمر

 بابگەڕێینەوە بۆ پێش شۆڕشی ئەیلول کە چۆن دەستی پێکرد : دوای سەرکەوتنی شۆرشی تەموزی ساڵی ١٩٥٨ لە عێراق کە ئەوکات تەنھا پارتی دیموکراتی کوردستان وجودی ھەبوو ھیچ حیزبێکی تر نەبوو ، دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی عێراق ھەستیان بەمرۆڤ بوونی کورد نەدەکرد پێیان وابوو دەبێت ھەموو کوردەکان لەناوببرێن ، ھەربۆیە پارتی داوای مافە سەرەتایەکانی کوردی دەکرد لەعێراق کە ئەوکات(عبدلکریم قاسم ) سەرۆک بوو ، بارزانی نەمر داوای لەقاسمی کرد کە دان بنێت بە مافی (ئۆتۆنۆمی)بۆ گەلی کوردستان بەڵام قاسمی و ھێزە سەرەکیەکانی عێراق دژی ئەو دان پێدانە بوون بەمافەکانی کورد ئەوان وایان بیردەکردەوە دان پێدانان بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد دەست درێژیکردنە بۆ سەر نیشتیمانی عەرەبی .

 زۆربەی ڕۆژنامەنوس و سیاسەتمەدارەکانی عێراق داوایان لە دەسەڵات کرد کە سنورێک دابنرێت بۆ نەرم و نیانی لەگەڵ کورد پێیان وابوو ھەر کەسێک بە ڕەگەز کورد بێت (زنجیە یان ئەرمەنیە) بەڵام لە وڵاتێکی عەرەبی نیشتەجێ یە، لە ساڵی ١٩٦٠ تورکیا و ئێران لەگەڵ عێراق پەیوەندیدار بوون کۆک بون لەسەر ئەوەی توانای کوردەکان لەناوببرێت چونکە ھەر دوو وڵات ئەم جارە باش دەیانزانی کە سەرکردەیەک ڕابەرایەتی کورد دەکات وەکو سەرکردەکانی پێشوو نیە ڕۆژێک دێت لە وڵاتی ئەوانیش داوای مافی کورد دەکات ھەربۆیە عێراق ھانی دەدا کوردەکان لەناو ببرێت بەتایبەتی بارزانی نەمر تیرۆر بکەن پێیان وابوو بە تیرۆرکردنی بارزانی خۆری ھیوای کورد ئاوادەبێت ، لە سەرەتای ساڵی ١٩٦١ قاسمی لە یەکەک لە ووتارەکاندا ڕاگەیاند " عێراق نشتیمانی عروبەیە لەسەرەتا و کۆتایی دا"

بە ئاشکرا داوای لەناوبردنی کوردی دەکرد لە ووتارەکاندا ، پارتی چەند جارێک سەردانی بەغدای کرد بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆیی ڕوونەدات تەنھا داوایان دەکرد عێراق مافەکانی کورد بدات بەڵام قاسمی ئامادەنەبوو پێشوازی لە شاندی کورد بکات سور بوو لەسەر لەناوبردنی کورد ، بارزانی نەمر ھەموو جار ڕادەگەیاند کە ئێمە شەڕ ناکەین تەنھا داوای مافەکانی کورد دەکەین "شەڕی ئێمە لەپێناو نەمانی شەڕە" ، ئەوەبوو لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٦١ قاسمی بڕیاری لەناوبردنی کوردی دا بە فشاری دەرەکی و ناوخۆیی کاتێک فەرمانی کرد ھێزەکانی فرقەی دووی عێراق پێشڕەوی بکەن بەرەو ناوچەی بارزانی فرۆکە جەنگیەکانی عێراق ناوچەی بارزانیان بۆردومان کرد لە ١١ ئەیلول بۆردومانەکان پەرەی سەند ھەموو ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە بۆ یەکەم جار ڕادیۆ و ڕۆژنامەکانی بەغدا ڕایانگەیاند " دەسپێکردنی یاخیبونە لە باکوری عێراق " قاسمی زۆر بە لوت بەرزیەوەی دەی وت ئەم یاخیبونە چەند ڕۆژێکی کەمی دەوێت ھیچ شتێک نامێنێت بەناوی کورد .

 لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەم فرۆکەکانی عێراق بۆردومانەکانیان چڕتر کرد بەمەستی نەھێشتنی ھیچ شتێک بەناوی کورد بەڵام بە پێچەوانە کوردەکان بە سەرکردایەتی بارزانی نەمر لە زۆربەی ناوچەکان دا شکستیان بە ھێزەکانی عێراق ھێنا ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیان فراوانترکرد دوای ئەوە کوردەکان شکستیان بە ھێزەکانی عێراق ھێنا ، "بارزانی نەمر" پەیامێکی ئاراستەی جیھان کرد فەرمووی (شەڕی ئێمە لەگەڵ عەرەب نیە نامانەوێت شەڕبکەین ئێمە تەنھا بەرھەڵستی ئەو فشار و ھێرشانە دەکەین کە لەلایەن قاسمی دەکرێتە سەرمان ھەموو ڕۆژ گوند و لادێکانی ئێمە بۆردومان دەکات ئێمە تەنھا کاردەکەین لەپێناو دامەزراندنی حکومەتێکی دەستوری کە دان بنێت بەمافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق دا) ، دواتر قاسمی زۆر ھەوڵی دا بارزانی تیرۆر بکات لە ڕێگای جاشەکانی ئەوکات دوای ئەوەی شکستیان ھێنا لەبەدەست ھێنانی سەرکەوتن لە دژی کورد بەسەرکردایەتی بارزانی نەمر بەس ھەموو ھەوڵەکانی شکستی ھێنا بێ سود بوو ، ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی کورد زۆربەی سیاسەتمەدارەکانی عێراقی ناچار کردبوو بڵێن (کوردەکان تەنھا داوای مافی خۆیان دەکەن پێویستە ئێمە دانی پێدابنێین )،

کورد دەستی گرت بە سەر زۆربەی ناوچەکانی کوردستان تەنھا شارە گەورەکان نەبێت قاسمی ھەموو ھاوپەمانەکانی خۆی لەدەست دا نەیتوانی ھیچ ھاوپەیامنیەکی نوێش بۆخۆی پەیدابکات ھێزەکانی دژە قاسمی بە سەرکردایەتی تاھیر یەحیا کودەتایان بەسەر حکومەتی قاسمی کرد کە ساڵی ١٩٦٣ عبدلکریم قاسم وکەسە نزیکەکانی گولە باران کرد ، تاھیر یەحیا بەڵێنی بە بارزانی دا کە دان بنێت بەمافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد بەڵام ئەمە تەنھا قسە بوو نەک کردار تەنھا بۆئەوەی دەسەڵات وەربگرن ھەربۆیە بارزانی نەمر ھیچ گرنگی بە قسەکانی نەدا بەڵام رازی بوون گفتوگۆ بکەن لەپێناو بەدەست ھێنانی مافەکانی کورد ، ھەموو ئەوانەی دەسەڵاتیان وەردەگرت لە عێراق سەرەتا ڕازی دەبوون بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد و ڕێکەوتنیشیان ئیمزا دەکرد لەگەڵ کورد بەڵام دوای ماوەیەکی کەم ڕێکەوتنەکەیان ھەڵدەوەشاندەوە و شەڕ دەستی پێدەکردەوە لەگەڵ کورد ، یەکێک لەبەرھەمەکانی شۆرشی ئەیلول بۆ یەکەم جار دەوڵەتێک دوژمنی کورد بوو کە دەوڵەتی عێراق بوو چۆکی بۆ کورد دادا و ڕێکەوتنی ١١ ئازار یشی مۆرکرد و دانیان نا بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد لە سایەی سیاسەتە حەکیمانەی بارزانی نەمر، لە شۆرشی ئەیلول دا بەھەموو جیھانمان وت ھێرش ناکەینە سەر کەس و خاکی کەسیش داگیر ناکەین بەڵام ھەموو ھێزی جیھان ھێرش بکاتە سەرمان تەسلیم نابین خاکی خۆشمان بۆ کەس بەجێناھێلین، ئەوەی سەرەوە تەنھا دڵۆپێک بوو لەناو دەریا لەسەر شۆرشی ئەیلول شۆرشی ئەیلول بە دایکی ھەموو شۆڕەشە کوردیەکان دادەنرێت شۆرشی ئەیلول شۆرشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه