ئەوە پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و شاروگەڕەک و عەشیرەت و بنەماڵە نیە ئاستی ھۆشیاری و بلیمەتی و بەھێزیی کەسایەتی تاک دیاری دەکات، بەڵکو ئاستی ھۆشیاری و بلیمەتی تاکە، پێگە وجێگەو رێگەی ئەو لەنێو کۆمەڵگا دیاری دەکات...
مرۆڤی گەورە ئەو کەسەیە بەو پەری بوێریەوە دان بە ھەڵەکانیدا بنێ و ئاستی ھۆشیاری و ھۆشمەندی بەجۆرێک بێت، سوود لە ھەڵەکانی وەربگرێ و بە وردی دیراسەیان بکات و ئەوەندەش بە ھێز بێ چارەسەریان بکات، نەک برۆو بیانووی نابەجێیان بۆ بدۆزێتەوە.
دان نان بەھەڵەو چەوتیەکان و شکاندنی بەستەڵەکی سەرکزکردن و وازھێنان لە کروزانەوە، ھیچ لە گەورەیی و جوانی و شان و شەوکەتی مرۆڤ کەم ناکاتەوە.
وەڵام بدەوه