Kurdistan Press - دەرفەتێکی زێڕین لەبەردەم حکومتی ئێستای عێراقی فیدراڵدا هاتۆتە پێشەوە دەرفەتێکی زێڕین لەبەردەم حکومتی ئێستای عێراقی فیدراڵدا هاتۆتە پێشەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەرفەتێکی زێڕین لەبەردەم حکومتی ئێستای عێراقی فیدراڵدا هاتۆتە پێشەوە

دۆزینەوەی پاکێجی چارەسەرێکی بنەڕەتی و یەکلایی کردنەوری کێشەو ناکۆکیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا حاڵی حازر چەندین دەرفەتی زێڕینی خستۆتە بەردەم حکومەتی عێراق و لایەنە هەژموندارو سیاسیەکانی ئێستادا. 

بە چارەسەرنەکراوی هێشتنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە هەژدە ساڵی رابردوودا نەک سەر ئێشە بەڵکو گەورەترین کۆسپی بەردەم گەیشتن بوونە بە ئاراستەی گەڵاڵەکردنی تێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا. 

هەرێمی کوردستان لە هەژدە ساڵی رابردوودا چەندین دەستپێشخەری مێژوویی نواندووەو زیاد لە جارێک و دووانیش شاندی باڵای سیاسی و وەزاری ناردۆتە بەغدا بۆ گەیشتن بە چارەسەر و گەڵاڵەکردنی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشەوە. 
لێ لەگەڵ هاتنەسەرکاری هەر کابینەو دەموچاوی سیاسی تازەوە، رێگاکانی گەیشتن بە چارەسەرەکان بەرتەسک کراونەتەوەو  دۆخێکی نامتمانەیی ماندووکەرو ئاڵۆزیەکی قوڵ باڵی بەسەر سەرلەبەری پەیوەندیەکاندا کێشاوە و ئاسۆی چارەسەرکردنەکانی ئەستەم و لێڵ کردوونە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه