اوو هەوای سازگارو خاکی بە پیت و بەرەکەتی کوردستان، دیوە بەهێزەکەی کشتوکاڵ و گرنگیدانە بەم کەرتە.
بەگشتی ئاسایشی کشتوکاڵ و خۆراک لە هەموو سەردەمێکدا هیچی لە ئاسایشی نیشتیمانیەوە کەمتر نیە.
گۆرانی کەشوهەواو لێکەوتە زیان بەخشەکانی ئەم گۆڕانکاریانە، لەپاڵ جەنگی ئۆکراینیا زیاتر لە هەموو جارێک گرنگیی ئاسایشی خۆراکی بۆ جیهان دووپات کردۆتەوە.
بەهۆی جەنگی ئۆکراینیاوە، قەیران و گرانی و هەڵاوسانێکی بێ وێنە رووی کردۆتە ئەورووپاو لێکەوتە درێژخایەنەکانی ئەم جەنگە رۆژبەرۆژ زیاتر دەردەکەون.
ئاوی سازگار و ئەم بارانە بە بەرەکەتەی ئەم دواییەی لە کوردستان باری، دەرفەتی ئەوەی بۆ جۆتیارانی کوردستان رەخساندووە بە پشتگیری حوکومەت، ئەمساڵ رووبەرێکی زیاتری زەویەکانیان بە دانەوێڵەی جۆراوجۆرەوە بچێنن و ئاستی بەهەم هێنانی بەرووبوومەکانیان بۆ ساڵی داهاتوو بگەیەنن بە ئاستێکی پێوانەییەوە.
وەڵام بدەوه