Kurdistan Press - سیاسەت لە رێگەی مێدیاوە ناکرێت سیاسەت لە رێگەی مێدیاوە ناکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیاسەت لە رێگەی مێدیاوە ناکرێت

لێدوان و چاوپێکەوتنەکانی سەرۆکی یەکێتی بۆ مێدیا و گلەیی و گازندەکانی لە شێوازی ئیدارەدانی حکومەت لە کاتێکا خۆی بەشێکی سەرەکیە لە ئیدارەو حوکومەت، چارەسەری هیچ کێشەیەک ناکات. 

پافڵ تاڵەبانی لە ماوەکانی رابردوودا هەر دەفەتێکی بۆ رەخسابێ، رووی رەخنەی لە حوکومەتی هەرێم و پارتی بووە. 

ناوبراو بۆ تاکە جارێکیش باسی ئەو دۆخە ناهەموارەی سلێمانی ناکات، کەوا خودی یەکێتی و سەرۆکەکی هۆکاری دروست کردنینی. 

نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنووریەکان و داهاتی ناوەخۆ بۆ خەزێنەی حوکومەت و ئەو بێمنەتیەی پاڤڵ و سەردانە یەک لە دوا یەکەکانی بەغدای و کارکردن بۆ تەوژمە سیاسیە دەرەکیەکەی بەغدا، لە هیچ کەس و لایەنێک شاراوە نیە. 

ئاڵۆزکردنی دۆخی سیاسی هەرێم و حیساب نەکردنی پاڤڵ بۆ دامەزراوە یاساییەکانی هەرێم و  گوێنەدانی بە خواست و داواکاریەکانی حوکومەت و تاکرەوی بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی ژیان و گوزەران و دۆخی سەقامگیری کوردستان و تەنانەت خودی یەکێتیشدا نیە. 

کاری مەنتیقی گەڕانەوەیە بۆ حوکومەت و لایەنە سەرەکیە پێکهێنەرەکەی حوکومەت. 

پەنابردن بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ بۆ چارەسەرکردنی سەرلەبەری ناکۆکی و تەنگوچەڵەمەکان و لێک تێنەگەیشتنەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، تەنیا رێگەچارەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه