Kurdistan Press - روو لە بەغدا و پشت لە کوردستان روو لە بەغدا و پشت لە کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

روو لە بەغدا و پشت لە کوردستان

پاڤڵ تاڵەبانی هەر کێشەیەکی لەگەڵ حوکومەتی هەرێم و پارتی و لایەنە سیاسیەکانی ترهەبێ، یەکسەر رێی بەغدا دەگرێتە بەرو پێی وایە چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ هەرێم و سیستەمی حوکومرانی لە گیرفانی برادەرانی بەغدادایە. 

دەڵێن کەچەڵ ئەگەر بیتوانیایە چارەی کەچەڵی خۆی بکات، نەئەهات راوێژ بدا بە خەڵکانی تر چۆن چارەی دەردی خۆیان بکەن. 

دۆخی هەرێم و رووداوە کتوپڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وادەخوازن، لایەنە سیاسیەکان بە گشتی و خودی سەرۆکی یەکێتی بەتایبەتی مەودای بیرکردنەوەو هزرە سیاسیەکانی لە زۆنێک و بەغدا بەرتەسک نەکاتەوەو ئەگەر خەمی بەرژەوەندی گشتی گەل و نیشتیمانیەتی، رووی لە هەولێر بێت و لەوێ بەدوای چارەسەریەکاندا بگەڕێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه