حکومەت بە موجامەلە بەڕێوەناچێت، چیتر دەرفەت بۆ دوو ڕوویی و مافیاگەرایی نەماوە.
جەنابی برا گەورە لە پەیامەکەیدا بە خەڵکی کوردستانی گوت:
- حکومەت بە موجامەلە بەڕێوەناچێت، بەو شێوەیە خەڵکی باج بە ژیان و ئایندەیان دەدەن، بۆیە ئەوە قبوڵ ناکرێ.
- حکومەت چۆن بەرامبەر سەر و ماڵی هاوڵاتیان بەرپرسە، بەهەمان شێوە دەبێ لە داهات و گەورە و گچکەی وڵاتیش بەرپرس بێت.
- بەدیلی حکومەت تەنها حکومەتە، نەک حیزب و کەس، چونکە حیزب و کەس دێن و دەچن، حیزب و کەس گوزارشت لە بەرژەوەندی گشتی ناکەن، بەڵکو گوزارشت لە بەرژەوەندی کۆمەڵەیەک یان کەسێک دەکەن، بەڵام حکومەت گوزارشت لە بەرژەوەندی هەمووان دەکات.
- حکومەت بەهیچ شێوەیەک سازش لە سەر خوێنی هاوڵاتیان ناکات و لە تاوانباران خۆشنابێت لە هەر پلە و پایەیەک بن.
- حکومەت کار بۆ بە نیشتیمانی کردنی هەموو دامەزراوەکان دەکات و چیتر قبوڵناکات دامەزراوە نیشتیمانیەکان لەلایەن حیزب و کەس کۆنتڕۆل بکرێن.
- هەر لایەنێک ئەگەر حەزتان لێیە ئۆپۆزسیۆن بن، فەرموون دەرگا واڵایە، کلیلی دەسەڵات ڕادەست بکەن، چونکە چیتر دەرفەت بۆ دوو ڕوویی و ساختەکاری و قۆڵبڕین و جەردەیی و مافیاگەرایی نەماوە.
حسیبە سعید گەردی
١٥ـی ١ـی ٢٠٢٣
وەڵام بدەوه