بەیاننامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری پەنجەدانان لەسەر خاڵە جەوهەریەکانی پاکێجی کێشەکانی نێوان و حکومەت و دەسەڵاتدارانی یەکێتی و دەڤەری سلێمانی، دەرگای گفتو گۆو دانوستانی دوو لایەنی دانەخستووەو ئەشێ وەک سەرەتایەک بۆ دەسپێکی گفتوگۆ جددیەکان بقۆزرێتەوە.
بەیاننامەکە رۆشنایی خستۆتە سەر کرۆکی کێشە کەلەکەبووەکان و نەخشە رێگای چارەسەریشی زۆر راشکاوانە خستۆتە روو.
حەق وایە یەکێتی و تیمە وەزاریەکەی بە سینگێکی فرەوان و رۆحێکی وەرزشکاری و گیانی دیموکراتی رەخنەو گلەیی و گازندەکان قەبوڵ بکەن و هەنگاو بەرەو چارەسەری ناکۆکیەکان هەڵێنن و واز لە گرژی و ئاڵۆزیەکان و درێژەدان بە دۆخی نەخواراوی گەرمیان و سلێمانی بهێنن.
وەڵام بدەوه