دامەزراندنی کامێراکانی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکانی پایتەخت، هەوڵێکە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و رێ گرتن لە تیژرەوی شۆفێران و کەم کردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ.
ساڵانە دەیان هاونیشتیمانی بەهۆی بێ موبالاتی و گوێ نەدان بە هێماکانی هاتوچۆ و رەچاونەکردنی یاساو رێنماییەکانەوە لە سەر رێگەوبان و شەقامەکان دووچاری رووداوی دڵتەزێنی هاتوچۆ دەبنەوە.
رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان دوای نەخۆشیە درێژخایەنەکان و بە تایبەت نۆرەی دڵ و دەماغ، بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گیان لەدەست دان و برینداربوون و پەککەوتەیی دەژمێردرێن.
دانانی کامێرانی هاتوچۆ لەوانە پۆینت تو پۆینت، هەوڵێکی دامودەزگا پەیوەندی دارەکان و پۆلیسی هاتوچۆیە بە ئاراستەی کەم کردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و سوک کردنی ئەو زەرەرو زیانانەی ساڵانە لەم رووداوانە دەکەونەوەو مەترسین لەسەر ژیان و کۆمەڵگایان رووبەرووی دەیان ئاڵنگاری کردۆتەوە.
وەڵام بدەوه