Kurdistan Press - یەکگرتوویی زامنی بەهێزمانەوەیە یەکگرتوویی زامنی بەهێزمانەوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکگرتوویی زامنی بەهێزمانەوەیە

کورد بە درێژایی مێژووی خەبات و تێکۆشانی لە پێناوی ئازادیدا هەرگیز نەیتوانیوە خۆی لە پەتای ترازان و دووبەرەکیەوە رزگار کات و بەرەو یەکڕیزی نیشتیمانی و نەتەوەییەوە هەنگاو بنێ. 

هۆکارە زاتی و بابەتیەکانی ئەم لێکترازان و دووبەرەکیە زۆرن. هەر لە پەتاو عەقڵیەتی ناوچەگەرێتیەوە بیگرە تا دەگاتە ماهیەت و شوناسی کاری سیاسی و ئامانج لە فروستکردنی حزب و تاقم و بزووتنەوەی سیاسی. 

مەرجی مانەوەی گەلان و زامنی بەردەوامبوون و هێزی نەتەوەیەکی فرەئایدیا و فرە ئاراستەی سیاسی و  پانتای جوگرافیایەکی  بەرین بۆ نەتەوەیەکی ستەم لێکراوو ژێردەستەکراوو داگیرکراوی وەک کورد، تەنیا یەکگرتوویی و یەکبوونە. 

نەک یەکگرتووی بە مانای وەک یەک بیرکردنەوە یا گرینەبەری تاکە رێبازو ئایدیا. بەڵکو ئەشێ  لە نێو  ریزەکانی نەتەوە ئایدیاو هزروفکرو ئایدیای جۆراوجۆر بوونی هەبێ و ئەم حاڵەتەش زۆر ئاساییە. چونکە سرووشتی سایکۆلۆژیای مرۆڤ هەڵگری تایبەتمەندی جیاوازی خوازی و فرەیی لە بۆچوون و ئاراستەی سیاسیە. 

بەڵام زۆر گرینگە بۆ نەتەوەیەکی وەک کوردی خاون شوناس و روئیاو خواست و خەون و خەیاڵی بە دەوڵەت بوون و پچڕاندنی تەوقی ژێر دەستەیی و ئازادی، پاراستنی سیحری یەکگرتوویی لە دەست خستنی ئارمانجە  نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و بەرکەماڵ بوونی داواکاریە نەتەوەییە رەواکان،  بەردی بناغەی گشت هەوڵ و کۆشش و جموجۆڵێکی سیاسیەوە بێ. 

کورد یەکگرتوویی خۆی نەپارێزێ، دەبێتە نێچیرێکی ئاسان بۆ ڕاوکردنی لەلایەن تورک و عەرەب و فارسەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه