دوای کۆچی دوایی مام جەلال کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هیوای ئەوەوە بوون کورەکانی مام جەلال لە پێناویەکڕیزی و تەبایی و یەکدەنگی کوردەوە، بارزانی وەک سەرچاوی بریاری سیاسی و مامی گەورەیان هەڵبژێرن.
کوردستانیان بە هیوای هەڵاتنی ئاسۆیەکی گەشەوە بوون لەبەردەم پرسی کورد و تەبایی و تۆڕ هەڵدانی موتەکەی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان و سەرخستنی بیرۆکەی هاوبەشی سیاسی لە عێراقێکی فیدراڵ و پڵۆراڵدا.
بەڵام بەداخەوە رووداوەکانی دوای کۆچی مام جەلال، دۆخی فرەکوێخایی لە سلێمانی لێکەوتەوەو هەر ئەم فرەکوێخاییە دواتر گواسترایەوە نێو ریزەکانی یەکێتی و سیاسەتی پێرەوکراوی ئەم حزبە لەدوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە گیرۆدەی ئەم دەردو ڤایرۆسە بوو. بۆیە تابەمرۆش دەگات هێشتا تەوژمی ئەم دونیابینی و مۆدێلی ئیدارەدان و رۆشنبیریە زاڵەبەسەر زۆنی سەوزدا.
قوباد و باڤڵ لە بری هەوڵدان بۆ نەهێشتنی کەلێن و درزەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و کارکردن بۆ رێکەوتن لەسەر پرسەکانی تایبەت بە هەرێم بە گشتی و کۆشش کردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و خزمەتی کوردستانیان، ئێستاکە کەوتوونەتە ژێر هەژمون و سیاسەتی وڵاتانی هەرێمیەوە.
پاڤڵ و قوباد بەوەوە گەورەو جوان نابن دژایەتی حکومەتی هەرێم و سەروەری یاسابکەن. پرۆژەو مەبنای هزرو دونیابینی پارتی و حکومەت هەڵگری خەسڵەتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و زامنی یەکڕیزی و هێمای سەرکەوتنی کوردە.
وەڵام بدەوه