Kurdistan Press - کێن ئەوانەی ترسی هەڵبژاردنیان لێ نیشتووە؟ کێن ئەوانەی ترسی هەڵبژاردنیان لێ نیشتووە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێن ئەوانەی ترسی هەڵبژاردنیان لێ نیشتووە؟

هۆکاری ئەو بروبیانووەی پارتە سیاسیەکانی هەرێم جگە لە پارتی، لە یاسای هەڵبژاردنەکانی دەگرن، ترس و دڵە راوکێیانە لە سزادانیان لە لایەن گەلەوە. 

ترسەکە لەوەیەوە سەرچاوەی گرتووە خەڵکی بەهۆی  ئەو درووشمە باقوبریقەدارانەی ئەمان ساڵانێکە بانگەشەی بۆ دەکەن و هیچیان لێی جێ بەجێ نەکردووە،  هەنوکە باش شارەزایان بوونەو مەغزاو ناوەرۆکی  هەموویان بۆ گەل دەرکەوتووە. 

هەر  حزب و بزووتنەوەیەکی سیاسی خۆی  بە هەڵگری خەمەکانی خەڵک و هزری نەتەوەییەوە وێنابکات و لە پێناو نیشتیمان و نەتەوەدا ئامادەی هەموو جۆرە فیداکاری و قوربانیدانێک و گیانبازیەک بێت، بێگومان ترسی نە لە هەڵبژاردنەو نە لە یاسای هەڵبژاردنیش زیرە ئەکات و بروبیانوی بۆ ئەدۆزێتەوە. 

بەڵام ئەو حزبە ناسەربەخۆو داردەست و بزووتنەوە پۆپۆلیستیە هەلپەرەستانەی دەیانەوێ لە رێگەی هاشوهوش و قیژە قیژی میدیایی و  تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و رێککەوتنی ژێربەژێری نانیشتیمانی و نامۆ بە خەون و خواست و داخوازیەکانی خەڵکەوە متمانەی خەڵک بەدەست بێنن، هەمیشە سەرقاڵی داتاشینی بروبیانووی جۆراوجۆرن  بۆ دواخستن و خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە. 
ئەم هەوڵەش بە گوێرەی پێناسەیەکی زانستیەوە رێک دەچێتە خانەی چەواشەکردن و بە لارێدابردنی دەنگدەران و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و ئاڵۆزکردنی مەسەلەی هەڵبژاردن و دیموکراسیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه