گرینگترین شت لەم دۆخەی ئێستادا کار کردنە بە ئاراستەی هۆشیار کردنەوەی هاونیشتیمانیان لە هەڕەشەو مەترسیەکانی سەر مانەوەی هەرێمی کوردستان و هێشتنەوەی بە یەکگرتووییەوە.
وەک زەروورەتێکی نیشتیمانی ئەم قۆناغە بۆ دۆخی ئەمڕۆ و بە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنە گشتیەکانی داهاتووی کوردستانەوە ، پێویستە هەوڵی جدی بدرێت بۆ گەڵاڵە کردنی جۆرێک لە هۆشیاری نیشتیمانی لە ئاستی کۆمەڵگادا، بەجۆرێک هەموو چینوتوێژەکانی جڤاک بە بێ جیاوازی بگرێتەوە.
هاوڵاتیان مافی خۆیانە لە ماهیەتی ئەو حزب و گرووپە سیاسیانەی لە چەشنی کۆمەڵە بەکرێگیراوێکی داردەستی دەزگا هەواڵگریە بیانیەکان بەردەوام هەوڵی بنکۆڵ کردنی دەسکەوتەکان و سووکایەتی بە هەرێمی کوردستان دەدەن، تێبگەن و متمانەیان پێ نەکەن و لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا سزایان بدەن.
هەڵمەتی هۆشیاری نەتەوەیی و نیشیمانی ئەرکوبەرپرسیارەتیەکی مەزنە بۆ لێک جیاکردنەوەی حزبە نیشتیمانیە رەسەنەکان لە پارت و گرووپ و بزووتنەوە بەکرێگیراوە نارەسەنە تێکدەرەکانی پانتای دونیای سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا.
وەڵام بدەوه